
لویس ئینریكی یانەی پاریس سان جێرمان پێش یاریەكەیان بەرامەر بەرشەلۆنە رایگەیاند، دوای 27 یاری بە بێ هیچ بە دڵنیاییەوە دەبێت بدۆڕێیت، پێویستە لەم یاریەدا باشترین ئاست پێشكەش بكەن لە پێناو دڵخۆشكردنی هاندەران.
ئینریكی وتی: ئەم یاریە جیاوازە چونكە چارەنووسیان دیاری دەكات، متمانەی تەواومان بە خۆمان هەیە كە ئەنجامەكە پێچەوانە بكەینەوە، ئەنجامی یاری پێشوو دادپەوەرانە نەبوو چونكە باشترین ئەنجام بۆ ئەو یاریە یەكسانبوون بوو.
وتیشی: سەرجەم یاریزانەكانم ئامادەن و بەپەرۆشن بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاریەكە، ئامانجمان ئەوەیە هەموو ئەو هەڵانە چارەسەر بكەین كە لە یاریگای خۆمان ئەنجامماندا، پاریس لە پێشتر هیچ ئەنجامێكی پێچەوانە نەكردووەتەوە بەڵام لەم یاریەدا دەتوانێت ئەنجامی بدات.
ئاماژەی بەوەشدا، متمانەم بە سەرجەم یاریزانەكانم هەیە و بەشداری پێكردنی یاریزانێك دوور لە چاوەڕوانیەكان تەنیا بۆ رۆژنامەكان سوپرایزە نەك بۆ ئەو وەك راهێنەرێك، دەبێت لە سەرەتاوە فشار بكەن و وا لە بەرامبەر بكەن كە هەوڵبدات زیاتر بە تۆپی درێژ یاری بكات.
دەشڵێت، چاڤیم وەك راهێنەر هیچ كاتێك نەناسیوە بەڵام ژمارەكان ئەوەی دەرخستوون كە لە لوتكەدایە، هەستێكی نایابە كاتێك چوار راهێنەر كە دی ئێن ئەی بەرشەلۆنەیان هەیە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگدان.