
لویس ئێنریكی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان پێش رووبەڕووبووەنەوەی ستاد ریمس وتی، تیپەكەم بە هێمای خۆڕاگری ستایش دەكەم، چونكە لە هەلومەرجێكی زۆر سەختدا سەركەوتن بەدەست دەهێنین، بەڵام هیچ بوارێك بۆ پشوو نییە، چونكە بەرامبەر ڕیمس یارییەكی سەختمان لە پێشە.
ئینریكی وتیشی: هەمیشە بە تیپەكەم دەڵێم هیچ یارییەك لە خولی فەرەنسا ئاسان نییە، ریمسیش تیپێكی بەهێزە لە رووی بەرگرییەوە و وەرزی رابردووش لە یاریگای خۆمان بەرامبەریان یەكسانبووین.
باسی لەوەشكرد، خۆشییەكی لەبیرنەكراویان بەخۆوە بینی دوای ئەوەی لە مانچستەر سیتیان بردەوە، بەڵام نابێت كاریگەری ئەو خۆشییەیان بەسەرەوەبێت و دەبێت بە هەموو توانایانەوە بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادەبن.
دەشڵێت: كڤارا ئامادەیە و باری جەستەیی باشە، گرنگ نییە كەی بەشداری یارییەكان دەكات، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كە بە هەموو هێزی خۆیەوە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات لە ڕاهێنانەكاندا.