
لە قۆناغی 16ی جامی خولەكەكانی ئەمریكا، هەردوو یانەی ئینتەر میامی و داڵاس ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.
لە تایمی یەكەمدا، لیۆنێل میسی لە خولەكی شەشدا گۆڵێكی بۆ ئینتەر میامی تۆماركرد، بەڵام داڵاس دوو گۆڵی لەسەریەكی تۆماركرد و بە پێشكەوتنەوە كۆتایی بە تایمەكە هێنا.
لە تایمی دووەمدا، داڵاس لە خولەكی 63دا گۆڵی سێیەمی تۆماركرد، بەڵام ئینتەر میامی دوای دوو خولەك جیاوازیەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە، جارێكی تر داڵاس لە خولەكی 68دا گۆڵێكی تری تۆماركرد، بەڵام ئەم جارەش ئینتەر میامی دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولەكەكانی 80 و 85دا تۆماركرد، كە دووەمیان میسی بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆماریكرد و كاتی یاسایی یارییەكەش بە یەكسانی و بە چوار گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوە، ئینتەر میامی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەكەی بردەوە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی جامەكە بەدەستهێنا.