ئینتەر میلان لە چامپیۆنز لیگ بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە ئەى سى میلانى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى پێش کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، لە یاریگاى جیۆزیپى میاتزا و لە دێربى توڕەدا، میواندارى ئەى سى میلانى کرد، کە ئینتەر لە یارى چووندا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر براوەبووە.

ئینتەر میلان بە ئەنجامى هەردوو یارى چوون و گەڕانەوە و بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە میلانى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى چامپیۆنز لیگ بەدەستهێنا.