لە یاری كۆتایی ئەم وەرزەی جامی ئیتاڵیا، هەردوو یانەی فیۆرینتینا و ئینتەر میلان لە یاریگای ئۆلمپیكۆ لە رۆمای پایتەخت رووبەڕووی یەكبونەوە.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی سێدا نیكۆلاس گۆنزالێس گۆڵێكی بۆ فیۆرنتینا كرد و دواتر لە خولەكەكانی 29 و 37 لاوتارۆ مارتینێز دوو گۆڵی بۆ ئینتەر میلان تۆماركرد.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی فیۆرینتینا هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیاندا بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن و سەرەنجام یاریەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی ئینتەر كۆتاییهات.

بەو بردنەوەیە، ئینتەر میلان پارێزگاری لە نازناوەكە كرد و توانی بۆ جاری نۆیەم لە مێژوویدا نازناوی جامی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت.