سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان جەختی لەوەكردەوە كە یاریەكەیان بەرامبەر میلان لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەیەكێك لە گرنگترین ڕووبەڕوبونەوەكان دادەنرێت لەمێژووی یانەكەدا.

ئینزاگی لەكۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی تایبەت بە یاریەكە ڕایگەیاند وەك ڕاهێنەرێك بۆ هەموو یاریەكان هەمان شێواز بەكاردەهێنێت و بەباشی ئاگادارن لەوەی یاریەكەی میلان یەكێكە لە یاریە مێژوویەكانی نێراتزۆری.

وتیشی: ئاگادارین كە هەلی سەركەوتنمان بۆ یاری كۆتایی زیاترە بەڵام پێویستە بەشێوازی ئینتەر یاری بكەین چونكە خاوەنی پێكهاتەیەكی بەهێزین.

ئینزاگی ئاماژەی بەوەشكرد كە تەنیا 90 خولەك دوورن لەبەدەستهێنانی خەونەكەیان و بەهۆی یاریزانەكانەوە گەیشتونەتە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیاش.

لەكۆتایشدا دوپاتیكردەوە لە بارودۆخێكی زۆرباشدان و ئامادەن بۆ یاریەكی لەوشێوەیە چونكە پێشتریش بەرامبەر چەند یانەیەكی تر سەركەوتوو بوینە لە قۆناغەكانی ڕابردوودا.