لە یارییەكی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ، هەردوو یانەی ئیتیحاد و ئینتەر میلان رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

لە تایمی یەكەم یارییەكە ئاستێكی مامناوەندی هەبوو بەڵام تاڕادەیەك ئینتەر میلان باشتر بوو، پاش بردنی چەند هێرشێك لەلایەن هەردوولاوە لە خولەكی 25 موسا دیابی یەكەمین گۆڵی بۆ ئیتیحاد تۆماركرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەكەم بینرا، هەر لەگەڵ دەستپێكیش دیابی دووەم گۆڵی خۆی و یانەكەی تۆماركرد و سەرەنجامیش یارییەكە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی كەریم بنزیمە و هاوڕێكانی كۆتایی پێهات.

لە یارییەكی تریشدا ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شكست بە ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی هێنا.