
لە یارییەكانی هەفتەی 11ی خولی سعودییە، ئیتیحاد لە یاریگای خۆیدا میوانداری فەتحی كرد.
لە تایمی یەكەم، سەرەڕای ئەوەی ئیتیحاد بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەی كردبوو بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێك تۆماربكات.
لە تایمی دووەم، ئیتیحاد لە خولەكی 58 لەرێگای فابینیۆوە گۆڵی یەكەمیان تۆماركرد، پێش كۆتایی یارییەكەش لە خولەكی دووی كاتی زیادكراو حوسام عەوار دووەم گۆڵی كوڕانی خاوەن یاریگای تۆماركرد.
سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە بردنەوەی ئیتیحاد كۆتایی پێهات و خاڵەكانیشی بۆ 30 خاڵ بەرزكردەوە و چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی سعودییە، وە پێش هیلال كەوت كە خاوەنی 28 خاڵە لە پلەی دووەم.