بیلینگهام سەركردایەتی یانە شاهانەی كرد و سەركەوتنێكی بەنرخی لەبەرامبەر خیتافی بەدەستهێنا و ژمارەكەی كریستیانۆی یەكسان كردەوە.

ئەستێرە ئینگلیزییەكە لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بەردەوامە لە درەوشانەوەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید، هەروەها بە یەكێك لە باشترین گرێبەستەكانی هاوینە دادەنرێت.

بێلینگهام بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژووی ڕیال مەدرید لە یەكەم چوار یاری لالیگا لە دوای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێنج گۆڵ تۆمار بكات.

یاریزانە ئینگلیزییەكە سێیەم یاریزانە لە مێژووی ریاڵ مەدرید لە چوار یاری سەرەتای لالیگا گۆڵ تۆماربكات لە دوای خۆسێ كاسترۆ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ.

بە درێژایی مێژوو، چواریاریزانی لالیگا لە چوار یاری یەكەمدا گۆڵیان تۆماركردووە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و سیسك فابریگاسی ئیسپانی و ئێستاش جود بیلینگهامی ئینگلیزی خاوەن ئەم دەستكەوتەیە .

جود لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداریی لە چوار یاریدا كرد، خاوەن پێنج گۆڵە و ئەسیستێكی بۆ هاورێكانی دروستكردووە و لە سێ یاریدا بە باشترین یاریزانی یارییەكە هەڵبژێردراوە و یانەكەی بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە.