
ئیلكای گوندۆگانی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە یاری یانەكەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید تووشی پێكانهات و لە خولەكی 42دا داوای گۆڕانكاری كرد و دواتر چاڤی راهێنەر گۆڕانكاری پێكرد.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردەوە، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی لەلایەن دەستەی پزیشكی یانەی بەرشەلۆنەوە دەركەوتووە كە گوندۆگان تووشی هیچ پێكانێكی مەترسیدار نەبووە.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، ئازارەكەی گوندۆگان لەبەشی سەرەوەی رانی راستیدا بووە و هیچ مەترسیەك لەسەر ئەو یاریزانە نییە و تەنیا هاوشێوەی هیلاك بوونە.
موندۆ دوپاتیكردووەتەوە، ئەگەری هەیە لە یاری داهاتوویاندا چاڤی هێرناندێز یاری بە گوندۆگان نەكات تا پشوو بدات و بەڵام بۆ یاری دواتر ئەو یاریزانە ئامادەی یاریكردن دەبێت.