
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی هەڵوێستی یانەی ڕیال مەدریدی لەسەر ئەو هەواڵە ئاشكرا كرد كە بەردەوامبوونی كیلیان مباپێیە لەم وەرزەدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان ، هەروەها ئەگەری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا هاوینی 2025.
ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا ڕایگەیاندووە كە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید تێناگات بۆچی هەندێك كەس بێزارن لە مانەوەی مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان و ئەو بابەتە بە "شكست"ی ریال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەكان وەسف دەكەن.
ئیدارەی ڕیال مەدرید لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چاودێری دۆخی كیلیان مباپێی دەكرد، بەڵام هەرگیز بیری لەوە نەكردۆتەوە گرێبەست لەگەڵ كیلیان مباپێ بكات لەم هاوینەدا، پلانەكەش ڕوون بوو، هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی یاریزانەكەی دەگوازێتەوە ، ئەوەی لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا ڕوویدا بە هیچ شێوەیەك بە شكست نازانێت.
دواجار مباپێ ڕازی بوو گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس درێژ بكاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت لەم وەرزەدا لەگەڵ تیپەكە یاری بكات، دوای ئەوەی یانەكە هەڕەشەی لێكرد كە لەسەر كورسی یەدەگ دابنیشێت، بەڵام بە مەرجێك كە هاوینی داهاتوو یانەكە بە بڕە پارەیەكی دیاریكراو رێگە بە فرۆشتنی بدەن.