تۆڕی ئۆپتا كە پشت بە كۆمپیتەری زیرەك دەبەستێت بۆ ئەو ئامار و داتایانەی بڵاویدەكاتەوە، لە نوێترین بڵاوكراوەیدا پێشبینی بۆ پاڵەوانبوونی 16 یانەی سەركەوتووی قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەكان كردووە بە شێوەیەكی رێژەیی.

بەپێی بڵاوكراوەكەی ئۆپتا، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی زۆرترین هەلی ئەوەی هەیە ببێتە پاڵەوان و رێژەكەی بریتیە لە سەدا 20 و پۆینت شەش، مان سیتی ئینگلیزیش بە رێژەیەی سەدا 20 و پۆینت چوار لە پلەی دووەم دێت، ئینتەر میلانی ئیتاڵیش هەلی پاڵەوانبوونی لە سەدا 12 و پۆینت چوارە و لە پلەی سێیەم دێت.

یانەكانی بایرن میونشن و چێڵسی و ریاڵ مەدرید بە رێژەكانی، سەدا 11 و پۆینت سێ و سەدا 10 و پۆینت چوار و سەدا نۆ و پۆینت حەوت لە پلەكانی چوارەم تا شەشەم دێن.

ئەوەی جێی باسە، یانەی هیلالی سعودیە هەلی پاڵەوانبوونی تەنها لە سەدا سفر و پۆینت چوارە و لە پلەی 12یەم دێت، یانەی ئینتەر میامیش بە سەركردایەتی مێسی پلەی 14یەمی گرتووە و هەلی پاڵەوانبوونی بریتیە لە سەدا سفر و پۆینت سێ.