بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، كیلیان مباپێی فەرەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

بەرنامەكە ئاشكرایكردووە، مباپێ پەشیمانە لەوەی كە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێكردووەتەوە و هەست بە بێزاریەكی زۆر دەكات لەو یانەیەدا چونكە دڵنیایە لەوەی ناتوانێت نازناوە بە كۆمەڵ و تاكە كەسییە گەورەكان بەدەستبهێنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشبەرە فەرەنسیەكە بە كەسە نزیكەكانی خۆی وتوە كە ئارەزووی ئەوە دەكات یانەكەی جێبهێڵێت لە بازاری گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا.

ئەو بەرنامەیە رونیكردووەتەوە، پەیامەكەی مباپێ بۆ بەرپرسانی پاریس سان جێرمان دوای بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەسەر ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی داهاتوو بە ئاشكرا توڕەیی ئەو یاریزانەی لە یانەكەی و رۆیشتن لە یانەكە دووپاتكردوەتەوە.