رەزا شـوان

 

دەوڵەتی عـوسمانی ئیـمپریالـیزمی رەگەزپەرست، مێـژوویەکی رەش و خوێناوی پـڕ لە تاوانی هـەیە. بە دەیان رەشـەکـوژی و کـۆمەڵکـوژییان،لە گەلانی، ئەرمـەنی،یـۆنـانی،کوردی، سووری، سعـوودی، میسری و ئاشووری،کردوە. هەر لەبەر ئەوەی کە تورک نەبوون یان ئاینێکی تریان هەبوو.یان مـلەکەچی دەوڵەتی عـوسمانیی داگیرکەر نەبوون و بەرگـرییـان لـە مـانـەوەیـان و لە نـاسـنامـەی نەتـەوەییـان کـرد.لـەوانە: ژینـۆسایـدی ئـەرمـەنـیـیەکـان لـە (٢٤/ نـیـسان/ ١٩١٥) دا، کـە بـە چـەنـد نـاوێـک نـاودەبـرێـت، بە(دۆزەخی ئەرمەنییەکان) و (قەسـبخانەیئەرمەنییەکان) و (تاوانی گەوەرە). کە سوپای نامەردی عـوسمانییەکان، بە دڕنـدەتـریـن شێوە زیاترلە (ملـێون و نیوێک) ئەرمەنییان کوشت. سەربازانی بێڕەوشت و نامەردی عـوسمانییەکان، بە بەرچاوی مێرد و باوک و کـوڕ و بـراوە، دەسترێـژیان دەکـردە سەر کچـان و ژنـانی ئەرمەنی و لاقـەیـان دەکردن، تانەت لاقـەی کچـانی تەمەن نـۆ ساڵانیـشیان دەکـرد. دواتـر رووتیانیان دەکـردنەوە و لە سـێدارەیـان دەدان، یا بە شـمشـێر سەریان دەپـەڕانـدن.لە دوایـشداهەمـوو پیاوەکان و کوڕەکانیان و تەنانەت منـداڵانی کۆرپەشـیان دەکوشـت یان بە شمـشێر لە ملـیان دەدان. ئەم تاوانانەی عـوسمانییەکان هەڵـبەسـتراو نیـن، بەڵکو بە وێنـە و بەڵگە و بە قـسەی شایەتحاڵانی رزگاربـووی ژیـنـۆسایـدی ئەرمـەنـیـیەکان تـۆمـارکـراون.
لە ساڵی (١٩٢٣) دا،کە لەلایەن مستەفا کەمال (ئەتاتـورک)ی گۆڕبەگـۆڕەوە کۆماری تـورکیا راگەیانـدرا.کەمالییە تۆرانییەکانیش کە مـیراتگری عـوسـمانییەکانن. نکوڵـیان لە ناسـنامـەی کـورد کـرد و سـیاسەتی تـورکـانـدنیـان جـێـبەجێ کـرد. نـاوی (کـورد) و (کوردسـتان) و (زمـانی کوردی) و (قـسەکـردن بە کوردی) و لەبەرکردنی (جلوبەرگی کـوردی) و (گـۆرانی و فـۆلکـلـۆری) و (نـاوی کـوردی لە منـداڵان) ی کـوردییـان، بە یاسا و بـە فـەرمی قـەدەغـەیـانکرد و سـزایبەنـدکـردنیـانبۆ سەرپـێچـیکاران دانـا. بـۆ نمـوونە و بـۆ پـێکەنین، لە سـەرەتـای نەوەتـەکانی سـەدەی رابـردوو، نووسـەری ناسراوی شەهـیدمـان (مـوسا عـەنـتەر) لە باکـووری کوردسـتان، رۆژێـک لە بـازاردا پۆلـسی تورکیا دەیگرن. دەڵێـت: بـۆچی دەمگـرن و تاوانـم چـییە؟! پۆلیسەکان دەڵێن: گـوێـمان لـێتـبوو، کە بـە کـوردی فـیکەت لـێـدەدا!".
تا ساڵی (١٩٤٦) باری نائاسایی لە ناوچە کوردنشینەکاندا راگەیاندرا و لەژێـر یاسای سەربازیـدا مایەوە.قـێزەوەنـترین رەوشـتو لـووتکەی رەگەزپەرسـتییان ئەوەیە، کەلە دەستووری تورکیادا کوردیان بە (تورکی شاخستانی) ناوبردووە و پۆلێنیان کردووە.

بەڵام هەرگیز کورد چـۆکی بۆ حکومەتەکانی تۆرانیی رەگەزپەرست دانەداوە و دانادات. سەرسەختانە و مەردانە بەرگریی لە بوون و لە ناسنامەی نەتەوەیی کردووە و دەکات. قـوربـانییەکی زۆر زۆری لـەم پێـناوەدا داوە. ئەسـتەمە دەسـت لە خەبـات بـۆ رزاگاری کوردستان هەڵـبگـرێـن. 
لە دوای سەرکوتکردنی(شۆڕشی دیاربەکـر ـ ١٩٢٥ـ بە سەرۆکایەتی شـێخ سەعـیدی پیران)،دوای لە سێدارەدانی شێخ سەعـید و کۆمەڵێک لە هـاوڕێکانی. سوپای تورکیا دەستیان بە گرتـن و بەراگواستنەوەی زۆرەملـێی کوردانی ناوچەکە کرد، بەپێی پەتی و بە سەری رووتی،بە برسێتی و توێـنـێتی، بۆ رۆژئـاوای تورکیا گـۆێـزرانەوە. بەڵام بەشـێکی زۆری کوردی خەڵکی ناوچـەکە رەتیـان کـردەوە. کـۆمەڵـێک لە فەرمانـدە و شۆڕشگـێڕان کە لە شـۆڕشەکەی دیاربەکر بەشدارییان کـرد. خۆیان بەدەستەوە نـەدا. روویان لە ناوچە دوورەکان و لە چیای ئاگـری کرد.بە نهـێـنی لەو شـوێنانەدا مانەوە. تا شۆڕشی ئاگری (ئارارات) دەستیپێکـرد، چـوونە پاڵ شـۆڕش. ئەم شۆڕشە لە ساڵی (١٩٢٧ـ بۆ ـ ١٩٣٠) بە فەرمانـدەی ژەنەراڵ (ئیحسان نوری پاشا) درێـژەی هەبوو. (کۆماری سەربەخۆی کورد) یان دامەزرانـد، کە پایتەختەکەی شارۆچکەی (بایەزیـد) بـوو.لە نـزیکی چـیای ئـارارات. ئـاڵای کوردسـتانیـشیان لەسـەر لـووتـکەی ئـارارات هەڵکرد. ئێحـسان نـوری، بە سەرۆک کـۆمار هەڵـبژێـردرا. لەم شـۆڕشەدا نوێنەرانی هەمـوو کوردسـتان بەشـدارییان تێـیدا کـرد. زەبـرێکی باشـیان لە سوپـای تـورکـیا لە ناوچەکەدا دا. کەواتە پـرسی کورد لە تورکیادا، بـۆ زیاتر لە سەد ساڵ بەر لە ئەمـڕۆ دەگەڕێتەوە. پـرسی کورد، پـرسی گەلـێکی مـاف زەوتکـراو و نیشـتمان داگـیرکراوە.  
لە مانگی حوزەیرانی (١٩٣٠) دا، ئەنجوومەنی وەزیـرانی تورکیا، بە سەرۆکایەتی (عـیسمەت ئینـۆنـۆ) سەرۆکوەزیـرانی تورکیا.  بـڕیاری ژمارە (٨٦٩٢) یان دەرکرد. ئەم بـڕیارە بە هەمـو شێوەیەک رەوایی و رێگە بە کوشـتنی هـەر کوردێک داوە. بە کوشـتنی کـوردیـش،هـیچ کوردکـوژێک تاوانبـار ناکـرێـت. ئەمـە دەقی بـڕیـارەکەیە:
"کوشتنی کورد یان ئەنجامدانی هەر کردەوەیەک بەرامبەر بە تاک یان بە کۆمەڵ لە مـاوەی(٢٠/ حـوزەیـران/ ١٩٣٠ ـ تـا ـ ١٠/ کـانـوونی دووەم/ ١٩٣٠)، لـە لایـەن نوێنەرانی دەوڵەت و میلـیشیاکان، یان هەرکەسێکی مەدەنی لە کاتی بەدواداچـون و سەرکـوتکـردنی یاخـیـبوونی ئـارارات، بـە تـاوان هـەژمـار ناکـرێـت".
تورکیا سوپایەکی زەبـەلاحی ئامادەکرد، کە دوو هـێـندەی ئەو سـوپایە بو کە هـێڕشی کـردە سـەر یـۆنـان. بـریـتی بـو لـە فـەیـلەقی (٧ و ٩) بـە فـەرمـانـدەی لیـوا (سـاڵـح ئـۆمـۆرتاک).ناوی ئەم ئـۆپەراسـیۆنەیـان نا "پاکـکـردنەوە". مەخابـین کە بە دەیـان خۆفرۆش و جاش و چاوساغ و كڵاوسووری کورد،رۆڵێکی ناپاکی گەورەیان هەبوو. رێنیشاندەری سوپای تورکیا بوون. بـێجگە لە تانک و تۆپ (٨٠) فرۆکەی جەنگیش،
بـە رۆژ و بە شـەو،بە بـۆمـبی سـوتـێـنەر و ژەهـراوی چـیای ئاگـری و گـونـدەکانیان ناوچـەکەیـان بە چـڕی بـۆردومـان دەکـرد. بە سـەدان کوردی سـڤـیلـیان شـەهـیدکـرد.

ئەتاتـورک و حەمەرەزا شای گـۆڕبەگـۆڕیشای ئێـران، لە سەر گـۆڕینـەوەی بەشـێک لە چیای ئارارات و خاکی وانی کوردستانی رێکەوتن. سوپای ئێرانیش چووە پاڵ سوپای تـورکـیا و پـشـتەوەیـان لە شەرڤـانان گـرت. یەکـێتی سـۆڤـیەتیـشپاڵـپشتی و هـاوکاریی خۆی بۆ سوپای تورکیا دەربـڕی.دۆشـکە و شەستیری بۆیان نارد و دڵـنیاشی کـردنەوە کـە چـەکی دۆشـکەیـان بـۆ دابـیـن دەکـەن.فـرۆکـەکـانی بەریـتـانـیـاش بەشـداریـیان لـە بـۆردمـانکـردنی ناوچـە کـوردییـەکانـدا کـرد.
ئۆپەراسیۆنی پاککـردنەوە، پێش وەرزی دروێنە، لە هەفـتەی کۆتایی مانگی حوزەیرانی ١٩٣٠ دەستیـپێکرد. لە زۆر سەرچاوەدا، لە ٨ی تەمووزی ١٩٣٠ دەستیپێکردوە.هەر کوردێكـییان بـدیایە، یەکسەر دەیانکـوشت. هەمـوو گونـدەکانی ناوچەکەیان تاڵانکـردن و سووتانـدیانـن. ئاگریان لە دەخـڵودان و لە دارستان بەردا.سوپای تورکیا لە کوردستانی باکـووردا، سیاسەتی زەویی سـووتـماکـیان جـێـبەجێ کـرد.
دوای چەنـدین هـێڕش، کە بە دەیان سەربازیان لـێکوژرا، بە هـۆی هـێزی نابەرامبەری و نەمـانی فـیـشەک و ناپاکـیی هـەنـدێک لە کـوردان، کە چـوونە پـاڵ دەوڵـەتی تـورکـیا. شـۆرشی ئـاگـری سـەرکـوتکـرا. (٢٤) لە سـەرکـردەکـانی شـۆڕشـیان لـە سـێـدارە دان.
بەڵام سـوپـای دڕنـدەی تورکـیا، بە دامـرکانـدنی شـۆڕشی ئاگـری و بە کـۆنتـرۆڵکـردنی دوخەکەوە نەوەستان. ئۆپـەراسیـۆنـێکی سـەرتاسەری پاکـتاوی رەگەزیی بەرامـبەر بەگەلی کوردمان لە باکووری کوردستان دەستپێکرد، بە تایبەتیش لە ناوچەی (سەرحەد) کە هـەریەک لە پارێـزگاکانی وان و ئـاگـری و مـوش و بیـنگـۆل و قـارس و ئەرزڕومی لەخۆگرتـووە، ببـوە گـۆڕەپانی رەشەکـوژی و کـۆمەڵکـوژیی کـورد. زیاتـر لە (٨٠٠٠) گوندی ناوچەکەیان تاڵان کرد و خانووەکانیان سووتاندن.ژمارەیەکی زۆری ژن و منداڵ و پیر و پەککەوتەیان، لەناو خانووەکانیاندا سوتاندیانن. زیاتر لە (١٠) هـەزار کەسیان کوشـت. (١٥٠٠) منـداڵ و ژنی کوردیـان، لە چـاڵـێکـدا بەسـتنەوە و ئاگریان تـێبەردان و سوتانـدیانن. بە سەدان منـداڵ و ژنیان هـەڵـدانە نـاو روبـارەکان و خـنکان، بە دەیان ژن و منـداڵـیان لەسـەر چـیاکـانەوە هـەڵـیان دانـە خـوارە و مـردن. دەسـتـدرێـژییـان بۆ سـەر کچـان و ژنـان کـرد. زۆرێـک لە کچـان و ژنـان لە سەربانی خانووەکانیانەوەیان لەسەر گـرد و چـیاکانەوە، لە تـرسی دەستـدرێـژی سەربازانی تورکیا خـۆیـان هـەڵـدایە خـوارەوە و شەهـیـدبـوون. پیـاوەکانـیـشـیان بـەسـتن بەیەکەوە و گولەبـارانیان کـردن. بە زینـدوویـش پـێـستی سـەری کـۆمـەڵـێک لاویکوردیـان کەوڵ کـرد.بکـوژی کـورد (ئەحمەد دەروێش ئالبای) کە فەرماندەیەکی سوپای تورکیا بوو، وتی:"نرخی فـیشەک زۆرە، ژن و منـداڵەکـانیـان بـە فـیـشەک مەکـوژن، بەڵکـو بـە قـونـاغی چـەکـەکـانتـان بیـانکـوژن یان بە قـەمـەی چـەکەکانتـان سـکـیان هـەڵـدڕن". 

کـۆمەڵکـوژیی دۆڵی زیـلان:
(دۆڵـی زیـلان) کە دواتـر کـورد نـاوی لـێـنا(دۆڵـی خوێـن) دەکـەوێتـە نێـوان چیـاکانی ئـارارات و تەنـدورەک،لە باکـووری شاری (ئـەرتیـش) ی سەر بە پارێـزگـای وان لە باکووری کوردستان. دۆڵی جـوانی زیـلان (٢٠) کـیلـۆمەتـر، لە شاری وانەوە دوورە.هـاوینەهـەواری دۆڵـی زیـلان، بەهـەشـتـێکە بۆ دانیـشـتوانی ناوچەکە. سێ رووباری قەشـەنگ و جـوان دەژێنـەو نـاو رووبـاری زیــلان.
دوای ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە خێزانە کوردەکانی ناوچەکە، لە ژن و منـداڵ و لاو و پـیر، دوای ئـەوەی کە ماڵەکانیـان تـاڵان کرا و گـونـدەکانیـان سوتـێـندران و گەمـارۆی ئابووری خـرایە سەر ناوچەکەیان.لە ترسی بۆردومانی فـڕۆکە و تۆپاران و لە ترسی دەستدرێـژی و گرتن و رەشەکوژی، روویان لە ناوچەی ئەرتیش لە کەناری باکووری دەریـاچـە وان ـ گەورەتـریـن دەریـاچـەی کوردسـتان ـ و لە دۆڵـی زیـلان کـرد.
بەڵام ناوچەکە بە هـەزاران سەربـاز و مـیلـیشا گەمـارۆدرابوو، ببـوو بە ناوچەیەکی داخـراوی سەربازی و هەمـوو رێگاکان و دەروازەکانی هـاتـنەژوورەوە و دەرچـوون گیرابوون، لە کورد قەدەغەکرابوون. وەک دەڵێن"ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرام کرابوو".

ئێـران و عـێراق و سووریاش، هـاوکاری تـورکـیایان کرد. بەشـێک لە شەرڤـانان، لە دوای شکـستهـێنانی شـۆڕشی ئاگری، روویـان لەو شـوێنـانەی کوردستان کرد. بەڵام ئەو سێ دەوڵەتە گرتیانیان و رادەستی تورکیایان کردن. هەموویانیان لە سێـدارە دان. 
لە رۆژی (١٣/ تەمووزی/١٩٣٠)دا، سوپای دڕندەی تورکیا،ئەو خێزانە بێدەرتان و سـڤـیلانـەی کە روویـان لەو ناوچـەیە و لە دۆڵی زیـلان کـردبوون.گەمـارۆیـان دان و هەمـوویانیان گرتن. بە هەزاران منداڵ و ژن و لاو و بەساڵاچوانی کوردیان، هەڵـدانە ناو ئاوی رووباری دوڵی زیـلان. ئـینجا لە هەموو لایەکەوە بە بـۆمـب و بە دۆشکە و شەستیر گولەبارانیان کـردن. هـاواریژنـان و زیـڕەی منـداڵان دەگەیـشتـنە عـەرشی ئاسـمـان. کەسـیان لـێـدەرنەچـوو، هـەمـوویـان شـەهـیدبـوون. ئـاوی رووبـاری دۆڵی زیـلان و چەم و کانی و جۆگەلەکانی پڕببوون لە خوێن و بە بەخـوێـنی ئەو شـەهـیدە بێتاوانـانە سـوور ببـوون.(دۆڵی زیـلان) بـو بـە (دۆڵی خـوێـن).
(٢٢٠) گـونـدی دۆڵی زیـلانیان سـووتـانـد، خـێزانـێکی زۆریـان لەنـاو خانـووەکانیان سـووتانـدن. مـاڵ و مـەڕ و ماڵاتـیشیان بە تـاڵانی بـردن. 
(عـوسـمان ئیلـیری) شایەتحاڵـێکی رزگاربـووی کـۆمەڵکـوژیی دۆڵی زیـلان، دەڵـێـت: "سەربـازەکانیـان لەنێـوان خۆیـانـدا، گـرەویـان لەسـەر رەگـەزی کـۆرپـەلەی لەدایک نەبووی ناو سکی ـ ژنی دوگـیان ـ دەکرد، سکی دایکـیان هەڵـدەدڕی تەنهـا بۆ ئەوەی بـزانـن کـوڕە یا کچـە". 
(کاکـیل ئـەردەم) کە لـە ساڵی (٢٠٠٧) دا، تەمـەنی (٩٤) سـاڵ بـوو، یەکـێکی تـرە لە شایەتحاڵە زیندووەکانی کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیـلان، کە لەناو تەرمی کوژراوکانـدا خۆی درێژکـردبـوو و رزگاری بـوو، بۆ دو رۆژنامەنووسی تـورکی گێڕایەوە و وتی:"سی وپێـنج کەس لەکەسوکاری کـوژران. سەربازەکان سکی ژنێکی دوو گـیانیان هـەڵـدڕی. لەبەردەم چـاویـدا بە زینـدووی، پـێـستی سـەری سێ کەسیان لـێکـردەوە. دوو بـراشی لـێـیانـدان تا مردن". ئەو دوو رۆژنامەنووسە تورکەی کە دیمانەیان لەگەڵ کاکیل کرد، بە بـڕیاری دادگای تـورکـیا، هـەریەکەیـانشـەش مـانـگ بەنـدکـران.

لە گونـدی (گەرماوا ئەدمان) یشدا، کە گونـدێکی دۆڵی زیـلانە، سەربازانی بێـڕەوشتی تـورک ویـستیان دەستـدرێـژی بکەنە سـەر ژنـێکی کورد. بەڵام خـەڵکی گـونـدەکە، بە هـەمـوویانەوە پەلامـاری سەربازەکانیـان دا و بە دەیـان سەربـازیان کـوشـت. خـەڵکی گونـدەکەش ئاوارە بـوون. تاوانی وا لە کوێی جیهـانـدا روویان داوە؟ ئـەمەیە راستیی بـێـڕەوشتی و نامـەردی،قـارداشی تـورکی مـوسـوڵـمان.
(نێـلسۆن ماندێلا) دەڵێت"گەر دەتەوێت تـورک بناسیت بۆ یەک رۆژ ببـە بە کـورد".
رۆژنامەی (جمهـوریەت) کە سەربە رژێـمی تورکیایە، لە (١٣/ تەمووز/١٩٣٠) دا، شانازی بە کـۆمەڵکـوژییەکەی دۆڵـی زیـلانی کرد، بـە ناونـیشانێکی گەورە، باس لەم تاوانەی سوپای تورکیا دەکات، نووسیبوی:"ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە دەستیپێکردوە، هەمووئەو کەسانەی لە دۆڵی زیـلان بوون لەناوچـوون و کەسـیان رزگاری نەبوو".
بە گوتەی پەیامنـێرەکەیان (١٥) هەزار کەس کوژراون و رووباری زیـلان تا لێواری پـڕبـووە لە تـەرمی کورد. 
بەرپـرسـێکی حکـومەتی تـورکـیا بە فـەرمی راگـەیـانـد، کە ژمـارەی کـوژراوانی دۆڵی زیلان گەیشتوونەتە (٤٧) هەزار کەس.بەڵام مێژوونووسان و شایەتحاڵەکان پێیانوایە کە ژمـارەی کـۆمەڵکـوژییـەکەی دۆڵی زیـلان، زیـاتـر لە (٨٠) هـەزار کەسـە.
بە هـەزاران کوردی گونـدنـشین و شارۆچکەکانی ناوچـەی سەرحەدیان، بە زۆرەمـلێ رایانگـواستنەوە بـۆ رۆژئـاوای تـورکـیا. تا ئەمـڕۆش سـیاسـەتی تـورکـانـدنی کورد و گـۆڕینی دیمـوگـرافـیای ناوچـە کوردسـتانییەکان درێـژەی هـەیە.
کـۆمەڵکوژیی زیـلان، یەکـێکە لە نموونە هەرە قـێزەوەنەکانی سیاسەتی سیستماتـێکی لەناوبردن و ئینکاری دژی گەلی کوردمان. هەڵمەتێک بوو بۆ قـڕکردنی تەواوی گەلی کورد ئەنجامدرا. یەکێکە لە کۆمەڵکوژییە سامناک و دڕندەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. ئەم تاوان و تـراژیـدییە بێـوێنەیە، بە بەرچاوی جیهـانەوە ئەنجامـدرا، بە داخەوە هـیچ وڵاتێک سەرکـۆنەی ئەم تاوانەیان نەکرد. وەزاراتی دەرەوەی بەریتانیا بە سەرکەوتنی گەورەی سوپـای تـورکیای نـاوی بـرد.   
حکومەتی تورکیا لە ساڵی (١٩٣٠ـ هەتـا ـ ١٩٥٣) ناوچەی دوڵی زیـلانی لە کوردان قەدەغـەکـرد. تا ئەمـڕۆش رێـگە بە لـێکوڵـینەوە نادات کە لەسەر کۆمەڵکـوژی دۆڵی زیلان بکرێت و تاوانەکانی ئاشکـرابکـرێن. حکومەتی تورکیا، نە دان بە ژینۆسایـدی ئەرمەنـییەکان و نە دان بە کۆمەڵکـوژیی دۆڵی زیـلانـدا نانـێـت. بەڵام ئەم دوو تاوانە تاهـەتایە، دو پەڵەی رەشی قـێزەوەنـن بە ناوچەوانی تـۆرانییە رەگەزپەرسـتەکانەوە. گەرچی هـەمـوو ناوچەوانیان پەڵـەی رەش و قـێزەوەنـن.
لە ساڵی (١٩٨٠) دا، حکـومـەتی تـورکـیا، ئەو کەسـانەی کە لـە ئەفـغـانـستان و لە قیرغیزستانەوە هـێنابوویان، جگە لەوەی کەمپینـێکی گەورەی لە دۆڵی زیلان بۆیان دروستکـرد و بەشـێکی زۆریـشیانی لە گـونـدەکانی دۆڵی زیـلان نیشـتەجـێیانی کـرد. زەوی و زاری کـوردی بە سەریانـدا دابەشکـرد، مانـگا و مەڕ و بـزن و تـراکـتۆری دانێ بـۆ ئـەوەی بە هەمیـشەیی لەوێـدا بمـێننەوە. تا ئەمـڕۆش ئەم نامـۆیانە لەوێـدا ماونـەتەوە. تـورکـیا هـەر لە دۆڵی زیـلانـدا، وێـستگەی کـارەبـا و چەنـد کارگەیەکی دروستکرد، بە مەبەستی ونکـردنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیـلان.
لە ساڵی (١٩٩٢) دا، بەربەستی (کۆجـۆبـرۆ) یان لەسەر رووبـای زیـلان لە شاری ئەرتیـش دروسـتکـرد.بەشـێکی زۆری گـۆڕەکـانئ دۆڵی زیـلان، ژێـر ئـاو کـەوتـن. مەبەسـتی تـورکـیاش، پەردەپـۆشکـردنی تـاوانی کـۆمەڵکـوژیی دۆڵی زیـلانـە.
لە ئێستادا فـیلـمێکی دیکۆمێنتاری بە کوردی بەرهەمهێنراوە بە ناوی (دۆڵی خوێن)
کە لە بەرهـەمێنانی (سـەعـادە ئـۆڵغـنـۆ)یـە.کە باس لە کۆمەڵکوژیی زیلان دەکات.
سوپـای دڕنـدەی تورکیا بە کۆمەڵکـوژیی دۆڵی زیـلان، دەستیان لە تاوانەکانی دژ بە کورد هەڵنەگرت، چەندین کۆمەڵکوریی تریان ئەنجام دا. گەورەترینیان رەشەکوژی و (کۆمەڵکـوژیی دێـرسـیـم) ە. 

دوای شکستیهـێنانی (شـۆڕشی دێـرسـیـم)، لە سـاڵی (١٩٣٦ـ ١٩٣٧) بە رابـەرێـتی (سەید رەزای دێـرسیم)سوپای تورکیای رەگەزپەرسـت، بەتـۆپباران و بـۆردومـانی فـرۆکەی جەنگی،کۆمەڵکوژی و رەشەکوژییەکی تریان لە گەلی کوردمان کرد. کە بە (قەسابخانەی دێـریسیم) ناودەبـرێت. سەرجـەم زیـاتر لە (٩٠)هـەزار منـداڵ و ژن و لاو و پیاوانی بێـتاوانی کوردیان کـوشت. کوردکوشتنیان بە ڕەوا دەزانی. بە هـەزاران دۆنم دار و دارستانیان سووتاند، بە سەدان گوندی کوردیان تاڵانکرد و وێرانیان کردن. بەڵام تـورکیا تەنهـا دانی بە کوشـتنی (٣٠) هـەزار کوردالە دێـرسـیم دا ناوە. تـورکیا ناوی شاری (دێـرسـیم) یـشی گـۆڕی بە (تـونجەلی). بەڵام کورد هەر بە دێـرسیم ناوی دەبـات.دێـرسـیم هـێـمای راپـەڕیـن و بەرگـرییـە.
پێـشتر نوسینێکـم دەربـارەی شـۆڕشی دێـرسـیم نـوسی و بـڵاومکـردەوە. بـۆێـە لـەم نـوسینەمـدا، درێـژە بە کـۆمەڵکـوژیی دێـرسـیم نـادەم. تەنهـا ئامـاژەم پـێیـدا.
هەرگیز بـرینەکانی کۆمەڵکوژیی دۆڵی زیـلان و قەسبخانەکەی دێـرسـیم و کـیمیابـارانی هـەڵەبجـە و شـوێنەکانی تـر و زینـدەبەچـاڵکـردنی (١٨٢) هـەزارکـورد لە شـاڵاوەکانی ئەنـفـالی بەدناو و کوشتنی (٨) هـەزار بارزانی و (١٠) هـەزار لاوی فـەیـلی کورد، کە بە زۆری لە حەوزی تیزابـدا توانـدیاننەوە. کۆمەڵکـوژیی خوشک و برایانی ئێـزیـدیمان لە شەنـگال، كە زیـاتر لە (٥٠٠٠) هـەزار ئێـزیـدی شەهـید کـران، زۆربەیـان منـداڵ و ژنانـن. لە سێدارەدانی بە دەیان لاوی کوڕ و کـچی کوردمـان لە رۆژهـەڵاتی کوردستان، لەلایـەن کۆماری پەت و سیـدارەی ئیسلامییەوە. شەهـیدکـردنی بە دەیـان منـداڵ و ژنی سڤـیلی کوردمان لە رۆژئاوای کوردستان، بە بـۆمبی فـسفـۆری و بۆ بـۆمبیبۆڵـییەوە، لەلایـەن تورکـیای رەگەزپەرستەوە. ئەستە کە بتوانـین، ئەم تاوانانە و بە دەیان تاوانی تری داگـیرکەرانی کوردستان لە یادبکەیـن. برینە بە سوێیەکانی ئەم تاوانە قێزەوەنانە،نە ساڕێـژدەبـن و نە لە بیـرمـان دەچـنەوە.

(*) : تا رادەیـەک سـوودم لە چەنـدیـن ماڵـپەڕی ئینگـلـیزی و کـوردی وەرگرتـووە.
دوبـەی: ٢٠٢٦

وتاری نووسەران