
ئیریکا سۆلۆمۆن
ئامادەکردنی: ئەرسەلان حەسەن
دەیان ساڵە سنورە ناڕێکەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس بوەتە پەناگەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، هێزەکان بەومەرجە کەمپییان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دروستکردووە، نەبنە سەرئێشە بۆیان.
ئێستا، فڕۆکەکانی ئەمریکا و درۆنەکانی ئێران ڕۆژانە ئەوەندە بەسەر ئاسمانی ناوچەکە جرتوفرتیانە کە هێزەکان تەنها بەبیستنی دەنگ، مۆدێلەکەیان دەناسنەوە. لە کاتێکدا بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران دەکەن، ئەوانیش ئاواتەخوازن بەشداری ئەم شەڕە بکەن.
ڕوئیای دێرینی ئەم حزبانە، هێنانەکایەوەی جۆرێک خۆسەری فیدراڵە هاوشێوەی کوردەکانی عێراق. ئێستا کە دەسەڵاتدارانی ئێران لەژێر فشارێکی زۆردانو لاوازبوون، هیوادارن ساتەکەیان هاتبێت.
کوردەکان باوەڕیانوایە بەپشتگیریکردنی سەربازیی خۆرئاوا دەتوانن بچنەناو ئێران و شەڕبکەن و لەناوچە کوردنشینەکانی خۆرئاوای وڵات، مەشخەڵی سەرهەڵدانی شۆڕشێک دابگیرسێنن. پێیانوایە ئەمە دەتوانێت کەمینە ستەملێکراوەکانیتر و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان هانبدات بۆڕاپەڕین و دواجار حکوومەتبڕووخێنێت، بەڵام مەیلی کوردەکان بۆ شەڕ، بەرەوڕووی لەمپەری دیپلۆماسی بووەتەوە. کاتێک لەمانگی ڕابردوو شەڕ دژی ئێران دەستی پێکرد،بەرپرسانی ئەمریکاو ئیسرائیل بەشێوەیەکی کاتی بیریان لە پشتیوانیکردنی هێزە کوردییەکان کردەوە بۆ چوونەناو ئێران، هەنگاوێک کە دەکرا شەڕی ئاسمانی بکاتە هەڵمەتێکی مەترسیدارتر. بەوتەی چوار بەرپرسی عێراقی، سەرۆکی ئەمریکا دوای ماوەیەکی کەم لەدەستپێکی شەڕ، پەیوەندی بە سەرکردە کوردەکانی عێراقەوە کرد و داوای لێکردن ئاسانکاریی تێپەڕاندنی ئەو هێزانە بۆناو خاکی ئێران بکەن، بەڵام پاشان بەرپرسانی ئەمریکی لەناکاو ئەم بیرۆکەیان وەستاند. دەسەڵاتدارانی عێراق و ناوچەکە بەتوندی دژی وەستانەوە و بیانویان ئەوەبوو هێزێکی ژمارە کەمی کورد ناتوانێت بەرەوڕووی حوکمەتێک ببێتەوە کە هیچ ئاماژەیەکی پاشەکشەی نییە و تا ڕادەیەک ئەو هەنگاوە، عێراقیش دەخاتە ناو شەڕەکەوە.
لە غیابی پشتیوانی ئەمریکا و عێراق، کورد ناچارە چاوەڕێی شەڕێک و مەشق و ڕاهێنان بکات کەڕەنگە هەرگیزڕوونەدات. کاتێک فەرماندەیەک لە کەمپێکی شاخاویدا فەرمانی خۆشاردنەوە دەدات، هێزە پارتیزانەکان لەچاوتروکانێکدا بەجلوبەرگی کوردی و پێڵاوی کۆنەوە لەنێو بەردەکاندا دەجوڵێن.تاران تا ئێستاش بەقووڵی نیگەرانە لەئەگەری هێرشی کورد و پێشتریش ناوچەکەی کردۆتە ئامانج.
زرمبەی بەرکەوتنی موشەکەکان بە فڕۆکەخانەکان، کونسولگەرییەکان و هێزی پێسمەرگەی هەرێمی کوردستان، یان بەرپەرچدانەوەیان لەئاسمان، بووەتە بەشێک لەژیانی ڕۆژانە.
چالاکی نهێنی
کوردەکان یەکێک لەگەورەترین نەتەوەی جیهانن کە وڵاتی سەربەخۆیان نییە. وەها دەخەمڵێنرێت نزیکەی ٤٠ ملیۆنیان لەناوچە سنورییەکانی ئێران، عێراق، سوریە و تورکیا دەژین. بەدرێژایی دەیان ساڵ، حکومەتی ئەو وڵاتانەمافی کوردەکانیان پێشێل،کولتوورەکەیان سەرکوت، زمان و نەریتیان قەدەغە کردوون.
کوردەکانی هەر چوار وڵات بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی یان خۆسەری زیاتر، هەوڵی چەکدارانە و ناچەکدارنەیانداوە. بۆیە، زۆرجار کوردەکان بوونەتە هاوپەیمانی ئەمریکا لەناوچەکەدا، بە تایبەت ساڵی٢٠٠٣ کە ئەمریکا پەلاماری عێراقیداو سەریکێشایە ڕووخانی سەدام حسێن و هەرێمێکی خۆسەری بۆ کوردەکان دیاریکرا.
هەنوکە لە شەڕی ئێستادا، دەسەڵاتدارانی کورد دەڵێن هاوپەیمانی ئەمریکاین و گفتوگۆکانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەردەوامە. گفتوگۆی ئەگەری بەشداریکردنیان. هەوڵەکانی ئاگربەست لە ئێستادا ساردی نەکردوونەتەوە و هەندێکیان دانوستانەکە بەتاکتیکی پێش توندبوونی چالاکی سەربازیی ئەمریکای دەزانن.
بەرپرسانی هەواڵگری عێراقدەڵێن، کوردەکانی ئێران لەڕووی ژمارەی هێزەوە ناتوانن دەستبەسەر خاکی ئێراندا بگرن و ژمارەیان بەنزیکەی شەش هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.هەرچۆنێکبێت، هەندێک لەوباوەڕەدان ئەم هێزانە دەتوانن مەشخەڵی شۆڕشێکی ناوچەیی دابگیرسێنن. ئەوەکە ئەم هەنگاوە سەرکەوتوو دەبێت یان تەنیا سەردەکێشێتە بگرەوبەردەی قووربانی زۆرەوە، پرسیارێکی کراوەیە.
بەم حاڵە، بەوتەی ئەم بەرپرسانە، قووڵبونەوە لەتوانای سەربازیی کوردەکان، سەرنج لەسەر ئەوڕۆڵە زۆر گرنگترەلادەدات، کە لە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەچەند مانگیڕابردوودا بینیویانە.
دوای ئەوەی ئیسرائیل لەمانگی حوزەیرانی ڕابردوو هێرشی کردە سەر ئێران، کە بۆماوەیەکی کەم فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەشدارییانکرد، فەرماندەکانی سوپای پاسداران سەردانی عێراقیان کرد. بەوتەی سێ بەرپرسی باڵای عێراق، وێنە و ڤیدیۆیان پێبوە کە کوردەکان خەریکی مەشقکردنن بە چەک، سەردانیکردنی گوماناوی ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان، بەقاچاخ بردنی خەڵک و کەلوپەلی چاودێری پێشکەوتوو بۆ ناو ئێران.
ئێرانییەکان ڕایانگەیاند ئەم شایەتحاڵە، گومانی چەند مانگەیان بەرمەبنای ئەوەی کوردەکان لەحاڵەتی ئامادەسازی دابوون بۆ هەڵگیرساندنی شۆڕشێک، پشتڕاستدەکاتەوە. ئەم هێزە ڕێکنەخراوانە، بەنهێنی ئاسانکاریی بۆ چالاکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن دژی ئێران.
پشتڕاستکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ هۆکارە دەرەکییەکان
هەندێک لە بەرپرسە کوردەکان، بەنهێنی پەیوەندی بەهۆکارە دەرەکییەکان پشتڕاستدەکەنەوە. کارۆلین لیۆیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، هەواڵەکانی پاڵپشتی ترەمپ لەپێشنیارکردنی بۆ دەستپێکی شۆڕش لەلایەن کوردەکانەوە لە ئێران «سەرتاپا ناڕاست» لەقەڵەمدا. بەم حاڵە، بەوتەی ئەوانەی ئاگایان لەم پێشنیارەیە، بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا ڕۆڵیان لە هەوڵەکانی پێشوو بۆ پڕچەککردنی کوردەکان دا هەبووە.
هەندێک فەرماندەی کورد وتویانە چۆن تۆڕی ڕێکخراوە نهێنییەکانیان لە ئێران بەڕێوەدەبەن، لەوانە لەناو هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت کە جوڵەی هێزەکان و کەرەستەی لۆجستیکی ئیران دەکەنە ئامانج. هەروەها شوێنی پردەکان یان تونێڵەکان کە لەشاخەکاندا لێدراون و موشەک و درۆنە ئێرانییەکانیان تێدا شاردراوەتەوە، ئاشکرا دەکەن.
فەرماندەکانی دیکە دەڵێن، بە قاچاخ ئامێری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی وەک ستارلینک دەبەنە ناو وڵاتەوە بۆئەوەی سنوردارکردنی پەیوەندییەکانی ئێران تێپەڕێنن،یان ئامرازەکانی شوێن بۆ دیاریکردنی ئامانجی هێرشەکان.تۆڕێکی نهێنیسودلەڕێگایلاوەکی وەردەگرن کە بەدۆڵی بەردین و لوتکەی تەماوی سنوردا دەسوڕێنەوە، بەڵام هاوپەیمانییەکی سەربازیڕاستەوخۆتر لەگەڵ واشنتۆن بێ مەترسی نییە.
کردارێکی لەوجۆرە،زۆربەی نەتەوەی فارسی لە ئێراننیگەران کردووە دەربارەی جوداییخواز و لەجیاتی بەهێزکردنی نەیاران، ببێتەهۆی پەرتکردنیان. هەروەها ئەگەر حکوومەت نەڕووخێت، لەوانەیە بەرپرسەکانی ئێران تۆڵەی گورچکبڕ و بێویژدانانە لە کورد بکەنەوە.
ئەم نیگەرانیانە ئەوەندە لە ڕاستییەوە دوور نین، بە تایبەت بەسەرنجدان بە سەرکوتکردنی خوێناوی خۆپیشاندانەکانی دژەحکوومەت کە لەمانگەکانی پێش شەڕ هەزاران قووربانی لێکەوتەوە. لەکۆنەوە کوردەکان ڕێکخراوترین نەیاری ئێرانن و بەرگەی زۆربەی فشارە سەرکوتکەرەکانی حکومەتیان گرتووە. کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن، بەئەگەرێکی زۆر گیراوەکان بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت. زۆربەی کوردەکان لەوباوەڕەدان ئەمە باشترین دەرفەتە بەدرێژایی ژیانیان بۆ گەیشتن بەجۆرێک خۆسەری بۆیان هەڵکەوتووە.
هەروەها پەند لەمێژووی هاوچەرخ وەردەگرن، بەتایبەت هاوپەیمانی کوردەکانی سوریە لەگەڵ ئەمریکا لەشەڕێکی درێژخایان دژی داعش. پار لەناکاو واشنتۆن لەبەرژەوەندی سوریە کۆتایی بەو هاوپەیمانییە هێنا. بڕیارەکە یادەوەرییەکی تاڵ بوو: کوردەکان وەک گەلێکی بێ وڵات، هاوپەیمانییەکن بەئاسانی وەلادەنرێن.
ئەم هێزانە لەتۆڕێکی تونێلدا داڵدەدراون، بە بنمیچی کانزای شەپۆلدار بەهێزکراون و گەرماو و چێشتخانەیان تێدایە. بە کامێرای چاودێری،چاودێریی پێشهاتەکانیسەر زەوی دەکەن.
لە کاتێکدا هیچ ئاسۆیەکیڕوون نییە بۆئەوەی دەستبەجێ بەشداری شەڕەکە بکەن، هەندێک لەهێزە ماندوو و بێ تاقەتەکان دیواری تونێلەکانیان بە تابلۆی گەورەی گوڵی سور ڕازاندووەتەوە.
iran-emrooz