
وه‌لید عومه‌ر
ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه، چه‌ند وێنه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه. بۆ كورد وێنه‌یه‌ك، بۆ شیعه‌ی ئێران وێنه‌یه‌ك، و بۆ ده‌وڵه‌ت‌خێڵه‌كانی كه‌نداویش وێنه‌یه‌ك. ده‌شێت وێنه‌ی تر لێره و له‌وێش هه‌بێت.
ئه‌مریكا له یه‌كه‌م زرینگانه‌وه‌دا بۆ كورد، هێزێكی مه‌یله‌و ئوستووره‌ییه كه ده‌یپارێزێت. ئه‌م وێنه‌یه، چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه هه‌یه. وێڕای ئه‌وه‌ی له چه‌ندین حاڵه‌كاتدا، ئه‌مریكا كوردی وه‌ك مناڵێك له‌ناو جیهاندا جێهێشتووه؛ كه‌چی كورد هه‌ر لاچاوێكی له‌م فریادڕه‌سه‌یه. كورد له‌به‌رده‌م ئه‌مریكادا، مناڵێك بووه گه‌وره‌نه‌بووه و گه‌شه‌ینه‌كردووه. ڕه‌نگه له بڕگه‌یه‌كی مێژوویی‌دا ویستبێتی په‌نا بۆ هێزی تریش ببات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌گه‌رێكی تیا ماوه‌ته‌وه بچێته‌وه ژێر سێبه‌ر و ڕه‌حمه‌تی ئه‌مریكا. ئه‌م دۆخه، قازانجێكی ڕێژه‌یی بۆ كورد هه‌بووه؛ به‌ڵام نه‌شیهێشتووه كورد گه‌وره‌بێت، ئایدیایه‌كی ڕوونی هه‌بێت، پشت به خۆی ببه‌ستێت و هتد. ئێستاش كه كه‌مێك له ئه‌مریكا دڕدۆنگه، ته‌واو لێی بێ‌هیوا نیه. ئه‌و قسه‌یه‌ی حوسنی موباره‌ك كه گوایه ئه‌وه‌ی خۆی به ئه‌مریكا داپۆشێت هه‌ر ڕووته، بۆ كورد زۆر ڕاچڵه‌كێنه‌ر نیه؛ چونكه كورد خۆی هه‌ر ڕووته.
وێنه‌یه‌ك كه بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییه بێته‌وه بیرم، وێنه‌كه‌ی مام جه‌لا و مه‌سعود بارزانییه له سأڵی 1998 له میانی ڕێكه‌وتنی ئاشتی له واشنتۆن. ده‌بێت هه‌ر ئه‌وده‌م وێنه‌كه ئه‌وه‌ی به زه‌یندا هێنابێته‌وه كه ئه‌مریكا بانگهێشتی دوو مناڵی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر شه‌ڕنه‌كه‌ن. ئه‌ویش له قۆناغێكدا كه تێكڕای كۆمه‌ڵگای كوردی له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا بوو له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. ئیدی له شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌كی مناڵ و مناڵه‌وه بیگره تا شه‌ڕی ژن‌ومێرد و عه‌شیره‌ت و شار و حیزب و هتد. ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا هه‌م سه‌رگه‌وره‌ی هێز بوو، هه‌م ئه‌وێكی تری خۆرئاواییش كه گوایه مه‌ده‌نییتر و شارستانییتره. ئه‌وه‌ی وێنه‌ی مناڵبوونه‌كه‌ی تۆخكرده‌وه، ئاماده‌یی مادلین ئۆڵبرایت بوو وه‌ك دایكێك. دیاره ئه‌م په‌یوه‌ندییه له هی سه‌رگه‌وره‌یه‌ك و غه‌ریبه‌یه‌ك ده‌چێت، نه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیی نێوان باوك و مناڵێك (كه ئه‌مه‌ی دووه‌م پتر بۆ جووله‌كه و ئه‌مریكا ده‌گونجێت). كات‌ی خۆیشی كتێبێكم خوێنده‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و ئه‌مریكا (بارزان مه‌لا ته‌ها وه‌ریگێڕابوو) كه هه‌ندێك له چیرۆكه‌كان باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كاتێك ئه‌مریكا بانگهێشتێكی كورد ده‌كات بۆ ئه‌وێ، پارتی و یه‌كێتی شه‌ڕیانه كامیان له‌پێشدا بچن: هه‌روه‌كو مناڵی نۆره‌بڕ.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه ناهاوسه‌نگه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كی تری ناهاوسه‌نگ و كه‌مێك سه‌مه‌ره‌شمان هه‌یه له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا. مه‌گه‌ر دوای چین و ڕووسیای سه‌ده‌ی بیست، كێی تر ده‌یتوانی نه‌یاری ئه‌مریكا بێت. نه‌یار نا، بگره ئاڵنگار. ئه‌مریكاش وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌كی زلی تر، پاژنه‌ی ئاخیلی خۆی هه‌یه؛ خاڵی لاواز (كه ده‌توانرێت وه‌ك یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر زه‌فه‌ری پێ ببرێت)، به‌ڵام چۆن بوو نه‌یارێكی بۆ درووستبوو كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك مه‌رگی بۆ بخوازێت و مه‌یدانبازییه‌كی له‌سه‌ره‌خۆی له‌گه‌ڵدا بكات؟ ئاخۆ ئه‌مریكا له ده‌روونی كۆماری ئیسلامی دا، درێژكراوه‌یه‌كی به‌گوژمتری ڕژێمی شا بوو، كه له سه‌ركێشییه‌كی ئایدۆلۆژی دا، ده‌ره‌كیی كرده‌وه (جێگۆڕكێی دووجای دوژمن)؟ یان تۆڵه‌یه‌كی دره‌نگوه‌خت بوو ئه‌مریكای كوده‌تاكه‌ر به‌سه‌ر موسه‌ده‌قدا له 1953 كه دیسان شای هێنایه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات (تا ساڵی 1979 ئێرانی به‌ده‌سته‌وه بوو له نه‌وته‌وه بۆ چه‌ك و مه‌شقپێكردنی ده‌زگای ساواك)؟ ده‌شێت زۆر هۆكاری تر بژمێردرێت یاخۆ سووسه‌بكرێت، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر دوژمنایه‌تییه‌كی تر، په‌یوه‌ندییه‌كه خاڵی نه‌بوو له ڕێژه‌یه‌ك كینه‌ڤین (جووتهه‌ستی)؛ ئه‌وه‌ی كه وێڕای ئه‌وه‌ی ڕقم لێته، كه‌مێكیش عه‌شقم بۆت هه‌یه و ئیره‌ییت پێ ده‌به‌م. به‌ڵام به‌ر له‌م كینه‌ڤینه‌ش، ئێران خۆی به شارستانییه‌تێك ده‌زانێت نه‌ك ده‌وڵه‌ت‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی نوێ كه دوای جه‌نگی جیهانی به قه‌ڵه‌می خۆرئاواییه‌كان كێشرابێت.
ئه‌مریكای ناو خه‌یاڵدانی كه‌نداویش، ئه‌مریكایه‌كی تره. ده‌شێت ئه‌و ئه‌مریكایه پتر له كۆمپانیایه‌كی سكیوریتی بچێت، به‌بێ په‌یوه‌ندیی پاتۆلۆژی و ئایدۆلۆژی و هتد. ئه‌وان ده‌زانن ناتوانن گه‌شه‌بكه‌ن، بگره پێویستیشیان نیه؛ ئه‌م ئه‌ركه به پاره و نه‌وت پڕده‌كه‌نه‌وه. هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی سعودیه‌ش، مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیوه‌ی تری بازرگانییه ئه‌منییه‌كه‌دا كه ئایدۆلۆژیای ئه‌مریكاییه و به‌ناچار خۆی ده‌سه‌پێنێت. ئه‌مریكا و سعودیه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه له په‌یوه‌ندییدان، به‌ڵام كاتێك ده‌بینێت ئه‌مریكا شای ئێران ڕزگارناكات؛ له‌و ڕاستییه تاڵه به‌ئاگادێته‌وه مه‌رج و پاشمه‌رجی خۆی هه‌یه. نه ڕووتییه بونیادییه‌كه‌ی كورد و نه مه‌ودا ئایدۆلۆژییه‌كه‌ی ئێرانی شیعه‌ش، به‌ڵكو كڕینی ورده‌ورده‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی جێیان نه‌هێڵێت. هه‌نگاوه‌كانی به‌مۆدێرنكردنی ئه‌و ده‌ساڵه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمانیش، هه‌ر گیرخواردنه له‌ناو ئه‌مریكادا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكایی‌بیته‌وه. دیاره ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی، نوسخه‌ی جیاجیای خۆی ده‌فرۆشێته‌وه به‌بێ هاتنی ڕۆحه مێژووییه ناوه‌كییه‌كه‌ی خۆی. وه‌ك ده‌وترێت، ئه‌مریكا له‌ودیوی دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تییه‌وه، وه‌ك چه‌قی كێشكردن وایه. ئایدۆلۆژیای ئه‌مریكی له‌وێدایه كه نازانین ئایدۆلۆژیایه، كه نازانین ئیمپراتۆرێكی داگیركاره، كه نازانین لیبراڵ‌دیموكراسی و ئازادییه‌كه‌ی و سینه‌ماكه‌ی و هتد گشتیان وه‌ك دیارده‌كانی تر ده‌ستكردی مرۆ و مێژوون نه‌ك شتێكی سرووشتی و به‌ڵگه‌نه‌ویست و ته‌واو پاكژ.
بگه‌ڕێینه‌وه لای كورد، یان ڕاستتر وێنه ناسیۆناله‌كه‌ی كورد:
ئه‌مریكا، كات (كاتژمێر)ـی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. ئاشكرایه كات‌ی كورد و كات‌ی ئه‌مریكی یه‌كێك نین. دوو خێرایی جیان: پاشكۆیه‌تی بۆ ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ست ده‌داتێ ئازادیت نه‌ك كۆیله، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دابڕان‌دا ده‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ڕه‌وت و خێراییه‌كه‌ی خۆت و هه‌ستده‌كه‌یت ئازادییه‌كه‌ت واقیعی نه‌بووه. هه‌ر ئه‌مه‌شه كه ناسیۆنالیزمی كوردی ناویده‌نێت خیانه‌ت، كه پێناچێت زۆر ورد بێت: به ده‌ربڕینێكی تر، سه‌ره‌تا وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مریكا شتێكی پێ به‌خشیویت، به‌ڵام دوایی تێده‌گه‌یت ته‌نیا هه‌ندێك شتی خێراكردووه‌ته‌وه كه دوایی ناچاریت خاوی بكه‌یته‌وه و سه‌رله‌نوێ به قاچی خۆت بیپێویته‌وه.
له‌م دۆخه‌دا، وادیاره كورد له هه‌موو كاتێكی تر زیاتر پێویستی به ئه‌مریكایه؛ چونكه ڕۆڵه‌كه‌ی كتوپڕ و ڕێكه‌وت نیه به‌ڵكو پێشوه‌خته و چاوه‌ڕێكراوه؛ ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكدا كه هه‌م به‌هێزه و هه‌م دژایه‌تییه‌كی بونیادییشیان هه‌یه. كورد ده‌ڵێت به‌ئاگام نامه‌وێت ئه‌مریكا ده‌ستخه‌ڕۆم بكات، هاوكات ئه‌و وه‌سوه‌سه‌یه‌شی تیایه په‌لم بگرێت و شتێكم بۆ بكات. ئه‌ویش له حاڵه‌تێكدا كه ئه‌مریكا خۆیشی دوودڵ و گیرۆده‌یه و چاوه‌ڕێیه كورد ئیمكانه‌كه‌ی بۆ ڕوونتربكاته‌وه: حاڵه‌تێك كه به‌شی خۆی پێكه‌نیناوییه. ئه‌م ساته، ساتی وه‌سوه‌سه‌یه: كردن و نه‌كردن وه‌كو یه‌ك ڕه‌وان، ده‌سپێشخه‌ری و خۆتاخیركردن وه‌كو یه‌ك عه‌قڵانی دیارن. ڕه‌نگه كه‌م ڕووداو وه‌ك ئه‌و ساتانه له‌و هاوسه‌نگییه له‌رزۆك و هه‌ستیاره‌دا وه‌ستابن و مرۆ نه‌زانێت چی بكات. ته‌مومژێكی ڕه‌ها كه ده‌شێت ده‌رفه‌تی ڕه‌ها و شكستی ڕه‌هاشی هه‌ڵگرتبێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌شدایه ده‌رده‌كه‌وێت كورد چه‌نده سیاسییه، چۆن ده‌توانێت مامه‌ڵه‌بكاته‌وه، پێكه‌وه بدوێت، فۆرمی خه‌بات بگۆڕێت و هتد. به مانایه‌كی تر، بێ ئه‌مریكا چی مومكینه و...(ڕیسكێك له كات‌ی خۆیدا نه‌كرێت، دواتر كه‌مێك په‌شیمانی جێده‌هیڵێت كه مرۆ ناچاره بیگۆڕێت بۆ حیكمه‌تی كاركردن).
ئه‌مریكا له‌م جه‌نگه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، كوردی تووشی ناوبڕێك كرد كه پێموایه هه‌ر له‌ناو ئاسۆی ئه‌مریكا خۆیدا بوو. پارتی و یه‌كێتی ناچاربوون هه‌ر له‌ناو وێنه‌ی ئه‌مریكادا، هاوسه‌نگییه‌ك به ئێرانه‌وه بپارێزن كه له ناخی خۆیاندا ئێران به‌هاوسێیه‌كی مڵۆزم و چاوسووركه‌ره‌وه ده‌زانن. ئه‌وان ده‌زانن ئێران چۆن مامه‌ڵه به نیه‌تی ناو دڵیانه‌وه ده‌كات (چونكه ناتوانن هیچ بشارنه‌وه)، و ئه‌مریكاش چۆنچۆنی مامه‌ڵه به بریكارێتییانه‌وه ده‌كات. موشه‌كه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه، هاویشتنی موشه‌ك بوو به نیه‌تی ناو دڵی پارتی و یه‌كێتییه‌وه. ئه‌و دوو مناڵه‌ی وا "ترسی مانه‌وه" خه‌ریكه فێری جۆرێك له چه‌توونییان ده‌كات. ئاسۆكه یاخود وێنه گه‌وره‌كه بۆ كورد هێشتاش هه‌ر ئه‌مریكایه. گه‌رچی ئێران به‌حوكمی شوێن و جیۆپۆله‌تیك، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به خه‌ڵكێك ده‌زانێت مادام ناچن بۆ هیچكوێ ئیتر ده‌شبێت به‌ئه‌ده‌ب و گوێڕایه‌ڵ بن.