ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ساڵی ڕابردووی 2025ی ئاشكرا كرد،  بە شێوەیەک بڕی 897 ملیار و 156 ملیۆن و 673 هەزار و 537 دینار بووە.

سه‌باره‌ت به‌ داهاتی كۆتا مانگی ساڵی 2025، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، داهاتی کۆتا مانگی ساڵی 2025 ، واتا مانگی 12، بڕی 62 ملیار و 333 ملیۆن و 805 هەزار و 985 دینارە.

15\12\2025 پڕۆژه‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ دیاریكردنی داهات و خەرجی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین له‌ لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه‌ خرایه‌ كار، هه‌ر چه‌ند تائێستا پڕۆژه‌كه‌ به‌ سه‌رتاسه‌ری نه‌كراوه‌.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا