لە ڕاگەیەندراوێکدا، مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان، بە توندی سەركۆنەی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر و ناوچەكانی تری هەرێمی کوردستان دەكات و دەستدرێژی بۆ سەر ماڵی سەرۆكی هەرێم بە "كارێكی تاوانكاری" و "ناڕەوا" وەسف دەكات.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە
ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستانەوە
حزبی شیوعیی کوردستان لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕەکەوە، خاوەنی هەڵوێستێکی ڕوون و ڕاشکاو بووە؛ ئێمە دژی بژاردەی شەڕ و لایەنگری گرتنەبەری ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆین. هەمیشە مەترسیی ئەوەمان هەبووە و هەیە کە پریشکی ئەم شەڕە بگاتە هەرێمەکەمان.
لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕە، بەداخەوە دەستی تاوان گەیشتە ماڵی سەرۆکی هەرێم، کە سەرۆکی دامەزراوەیەکی دەستووریی عێراقە.
جیا لەوەش، شەوی ڕابردوودا (٢٨ لەسەر ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦)، هێرشەکان لەڕێگەی درۆن و مووشەکەوە زیاتر لە جاران و بە شێوەیەکی مەترسیدار ئاراستەی هەولێر و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کران و ترس و دڵە ڕاوکێیان لای هاووڵاتیان درووستکرد.
ئێمە ئەم کارانە بە دەستدرێژییەکی ناڕەوا دەزانین و بە توندی سەرکۆنەی دەکەین. هیوادارین لایەنە ناکۆکەکان ڕەچاوی بێلایەنیی هەرێمی کوردستان بکەن و پارێزگاری لە خەڵک و دامەزراوەکانی بکەن.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعیی کوردستان
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا