شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستانیان كرد و له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته‌ سیاسییه‌كان و كێشه‌و گیروگرفته‌كانی هاووڵاتییان گفتوگۆیان كرد.

ئەمرۆ دووشه‌ممه‌، 16/2/2026،  شاندێكی مەكتەبی سیاسی  كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، كە پێكهاتبوون لە عه‌بدولستار مه‌جید و شوان ڕابەر، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی،  سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستانیان له‌ هه‌ولێر كرد،  لەلایەن هاوڕێیان سوبحی مه‌هدی، بابا عه‌لی، ڕێبه‌ر ئامێدی و نیعمەت مه‌عروف، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق به‌ گشتی، گیروگرفت و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و پرسی پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەكان به‌ تایبه‌تی.

 

No photo description available.

No photo description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا