سلێمانی/ دلێر عەلی

​​ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان وەک هەڵوێستێکی نەتەوەیی و مرۆڤی، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان دژ بەو شاڵاوە نوێیەی قڕکردن و "جینۆسایدە" ڕێکخست کە ڕووبەڕووی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بووەتەوە.

​سەرکۆنەکردنی بێدەنگی نێودەوڵەتی

​پێشمەرگە دێرینەکان لە ڕێگەی چالاکییەکەیانەوە پەیامێکی توندیان ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و بە توندی سەرکۆنەی بێدەنگبوونی جیهانیان کرد لە ئاست ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە کوردانی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن. ئامادەبووان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم بێدەنگییە دەرفەت بۆ دووبارەبوونەوەی کارەساتی مرۆیی دەڕەخسێنێت.

​ڕەخنە لە هاوپەیمانان و هۆشداری لە تیرۆر

​لە بەشێکی تری پەیامەکەیاندا، پێشمەرگە دێرینەکان ڕەخنەی توندیان ئاراستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد وەک "هاوپەیمان"، بەوەی کە ڕێگەی داوە تاقمە توندڕەوەکان و پاشماوەکانی "جۆلانی" و داعش، دەست بدەنە کوشتنی ژن و منداڵی کورد و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە.

​ئامادەیی بۆ بەرگری

​لە لێدوانێکی تایبەتدا، هاوڕێ حەمە ڕەشید قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان، جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیان کردەوە و ڕایگەیاند: "کۆمەڵەکەمان وەک هەمیشە ئامادەیی تەواوی تێدایە بەدەم هاوڕەگەزەکانمانەوە بچێت لە ڕۆژئاوای کوردستان. ئێمە ئامادەین دژی ئەو هێزانە بجەنگین کە لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی داماڵراون و خەریکی کۆمەڵکوژین."

​ئەم گردبوونەوەیە گوزارشت بوو لە یەکدەنگی پێشمەرگە دێرینەکان لەگەڵ خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان و وەک هۆشدارییەک بوو بۆ مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی بیری تیرۆریستی لە ناوچەکەدا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا