بەڕێزان خانەوادەی هاوڕێی لە دەستچوومان ووشیار حەساری

 هاوڕێی تێکۆشەرمان یوسف حەساری و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی و لەناکاوی کادیر و پێشمەرگەی دێرینی حزبمان ،حامید خالید ناسراو بە( هاوڕێ ووشیار حەساری)مان پێگەیشت.

ئەم هەواڵە لە ناکاوە لە ناخەوە خەمبارو دڵتەنگی کردووین. هاوڕێ ووشیار جگە لەوەی یەکێک بوو لە هاوڕێ چالاکەکانی  ڕێکخراوی جەمال حەیدەری لە ناو شاری کەرکوک ،هاوکات یەکێک بوو لەو ئەندامە ئازاو بە جەرگانەی کە لە دوای داستانی گوندی بۆڵقامیش لە ساڵی ۱۹٨۲ و شەهیدبوونی پۆلێک لە هاوڕێکانی ، پەیوەندی بە شاخەوە کرد و جارێکی تر لقی شوانیان پێکهێنایەوە.

ڕۆڵی قارەمانانەی هاوڕێ ووشیار لە داستان و نەبەردیەکانی دژ بە ڕژێمی ئەو کات و شەڕی بەرگری لە حزبەکەی بۆ هەمیشە لە یاد ناکەین.

هاوڕێمان تا دوا ساتەکانی تەمەنی دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی ڕێبازەکەی بوو، بۆ  ساتێکیش دەستبەرداری حزبەکەی نەبوو.

هاوڕێ ووشیار خانەوادەکەشی یەکێکە لەو خێزانە تێکۆشەرانەی ساڵانێکی دوورو درێژە لە ڕیزەکانی حزبمان لە تێکۆشانی بێ ووچان بەردەوامەو ڕووبەڕووی نا عەدالەتی وەستاونەتەوە.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی ئەندامانی خانەوادەو کەسوکارە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و  هاوبەشی خەمەتانین و ماتەمگێڕی ئەم کۆچەین.

ئارامی و دڵنەواییتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

20/1/2026


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا