
دەمی ئەوە داهات
ئاوی دەمم بەهار ئاودێر بکا
من ئاگام لە خۆم بوو.
ئا ئەوەتە من
بە گێسکەوە بە بێوەیی ١
منداڵەکان بازبازێنیانە
بۆ داڕسانی ئەو رۆژانەی ٢
ئاوسان لە گیرفانی خۆیاندا
دەخنمەوە و ٣
گوڵێک لەسەر شانەکانم پەروەردە دەکەم
هەناسەبڕكێیەتی، دەژاکێ
لە بن بنمیچێکی پەڕپووت.
تاریک داهات،
گۆشتەکە هەڵدەقرچێ؛
چرایەکە بکوژێنەوە،
ڕەنگە بتوانین باشتر دەست لە یەکتر بدەین.
_____________________________
١- گێسک: گەسک.
٢- داڕسان: خوێنبەربوونی لووت لە کاتی هەتاوی بەهێز.
٣- دەخنمەوە: بزە دەکەم، خەندە دەکەم، زەردەخەنەم دێ.
ن: یۆوانا سکڵەڤینیتی
کوردییەکەی: ئومێد قەرەنی
