كەریم دەشتی

 

وەك دوو ماندووی

ناو ڕەشەڕاوی تەمتوومان

وەك دوو هاملێتی

نوقمبووی گۆمی گومان

هێندە بەناو تاشە و تاوێرا ڕامانكرد

تا لە قوڕی هه‌بوون چەقین

بۆ ئەبەد  نەگەیشتینە باخی یەقین

ژەهری ڕەش و شەرابی سپیی تێكەڵ بوون

ڕم و جەستەو تیر و سینە گەیین بە یەك

بەڵام ئێمە بەندەی دەستووری تەریبین

ناگەینە یەك

بە یەك بگەین

لەهی ئەوین ئەمانخنكێنێ

بە یەك نەگەین بەردی فیراق

پەنجەرەی دڵمان ئەشكێنێ.