کەمێک پێش ئێستا حزبی شیوعی ڤەنزوێلا ڕاگەیەنراوێکی تری سەبارەت بە دۆخی وڵات بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە:
​ناپاکی هاوپەیمانەکانمان: هاوپەیمانەکانمان غەدریان لێ کردین کاتێک شوێنی "ھاوڕێ مادۆرۆ"یان بۆ هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرا کرد.
​بەردەوامیی دەوڵەت: ڕفاندنی مادۆرۆ بە واتای کۆتایی هاتنی دەوڵەت و سیستەم نایەت؛ ئێمە هێشتا کۆنترۆڵی سەر زەوی و سیستەمی حوکمڕانیمان لەدەستە.
​هەڵوێست بەرامبەر ئەمریکا: ئەمریکا دەوڵەتێکی خۆبەزلزانە و جگە لە مەنتیقی هێز، هیچی تر نازانێت.
​شکستی نۆکەران: ئەمریکا گرەو لەسەر بەکرێگیراوەکانی ناوخۆ دەکات، بەڵام ئەمجارەش گرەوەکەیان دەدۆڕێنن.
​سزای خیانەتکاران: خائینان و بەکرێگیراوان لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەیاندا لەگەڵ ئێمە، ڕووبەڕووی چارەنووسێکی ڕەش دەبنەوە.
​بانگەواز بۆ هێزە چەکدارەکان: داوا لە سوپا، هێزە ئەمنییەکان و بزووتنەوە نیشتمانییەکان دەکەین لەم قۆناغەدا دەستپێشخەریی کاروباری وڵات بگرنە دەست؛ ئێمە بۆ هەر مەترسییەک کە بێتە پێش، ئامادەین.
​پیاچوونەوە بە پەیوەندییەکان: سەرلەنوێ پێداچوونەوە دەکەین بە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە پێمان وابوو هاوپەیمانمانن.
​ئامادەیی بۆ بەرگری: سەدان هەزار هاوڕێ و خۆبەخشمان هەیە کە ئامادەن چەک هەڵبگرن و ڕووبەڕووی هەر هێرشێکی زەمینی یان دەریایی ببنەوە.