ڕاگەیاندنی کۆتای دووەمین کۆنفڕانسی گشتی تایبەتمەندی کاری جەماوەری ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان.
هاوڕێیانی ئازیز
هاوڵاتیانی خۆشەویست
ئەمڕۆ ٩/٩/٣٠٢٣ شەممە ، لە هەولێر ،عەنکاوە ،هۆڵی شەهیدانی حزبی شیوعی کوردستان ،بە ئامەدەبوونی د،کاوە مەحمود ،سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و نوێنەری ڕێکخراوە جەماوەریەکانی مەڵبەندەکانی حزب ومەکتەبی کاری جەماوەری و ئەندامانی ئەنجومەنی کاری جەماوەری حزب ،تایبەتمەندی کاری جەماوەری ناوەندی حزب ،دوەمین کۆنفڕانسی خۆی لە ژێر دروشمی (نوێبونەوەوکرانەوە بەڕووی جەماوەردا) گرێدا،کۆنفڕانس کاژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی بەکارەکانی کرد ،دواتر هەریەکە لە هاوڕێ دکتۆر (کاوە محمود )سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و هاوڕێ (ئەحمد مجید) بەرپرسی مەکتەبی کاری جەماوەری ناوەندی وتاریان پێشکەشکرد، دواتر دوو پانێڵ پێشکەشکران ،پانێڵی یەکەم لەلایەن هاوڕێ (عبداللە خالید ) لە ژێر ناونیشانی ( چۆنیەتی داڕشتنی پلانی ستراتیژی و ئاسۆکانی بەجەماوەریکردنی کاری ڕێکخراوەی لەکوردستان )و پانێڵی دووەم لەلایەن هاوڕێ (بەهار محمود) لە ژێر ناونیشانی (بزووتنەوەی ژنانی جیهان و ئەرکی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان کوردستان بەنموونە)پێشکەشکران ،دواتر بە سەرنج و تێبینی ئەندامانی کۆنفڕانس ،پانێڵەکان دەوڵەمەندتر کران .
لە تەوەری دووەمی کۆنفڕانسەکەدا ستراتیژی پلانی داهاتووی کاری تایبەتمەندی کاری جەماوەری ناوەندی بە سیستەمی (ۆرۆک شۆپ ) لەلایەن ئەندامانی کۆنفڕانس گفتوگۆی چڕوپڕی دەربارە کرا ،دواتر توێژینەوە و بەدواداچوونی کاری گرووپەکان یەکخرا و کرا بە تەوسیەی پلان کاری داهاتووی تایبەتمەندی کاری جەمەماوەری ناوەندی بۆ کار لەسەر کردن لە پێناو نوێبوونەوە و کرانەوەی ڕێکخراوەکان بەڕووی جەماوەردا، لە بەشێکی تری کۆنفڕانسدا ڕاپۆرتی انجازی دووەمین کۆنفڕانس گفتوگۆی دەربارە کرا و دوای سەرنج و تێبینی هاوڕێیانی بەشداربوو ،بەگرنگیەوە ڕای هاوڕێیان سەبارەت بە ڕاپۆرتی انجازی بەهەند وەرگیرا،لە کۆتای کۆنفڕانس ڕاگەیەنراوی کۆتای کۆنفڕانس خوێندرایەوە و کۆتای بە دووەمین کۆنفڕانسی تایبەتمەندی کاری جەماوەری ناوەندی هێندرا.
ڕاگەیەندراوی کۆتایی (تایبەتمەندی کاری جەماوەری ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان)
٩/٩/٢٠٢٣شەممە
May be an image of 9 people, dais and text
May be an image of 5 people, beard, people smiling and people studying