دەرباز كۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی كوردستان دەكات

بەڕێز: سكرتێری حزبی شیوعی

بەڕێزان: ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمێتەی ناوەندی و لایەنگرانی حزبی شیوعی

بەبۆنەی 31ی ئاداری، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم، خەبات و تێكۆشانی حزبی شیوعی كوردستان لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەماندا بەرزدەنرخێنین و سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانی حزب و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان دادەنەوێنین، لەم یادەدا جارێكی تر جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان و عێراق دەكەینەوە، هیوادارین خزمەتكردن  و كاركردن بۆ ئامانجە نیشتمانییەكان و بنەماكانی یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی خاڵی هاوبەشی كاركردنمان بێت.

هەمیشە شادو سەرفرازبن

دەرباز كۆسڕەت رەسوڵ

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان

یەكێتی نیشتمانی كوردستان

31 ی ئازار / 2024

 

بروسكەی پیرۆزبایی پارتی چاكسازی توركمان

بەرێزان / مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عیراق و حزبی شیوعی کوردستان.

‎بە بۆنەی (٩٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراق و حزبی شیوعی کوردستان.

، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ئومێد دەکەین هەمیشە لەکارەکانتان سەرکەوتوو و سەرفراز بن.

‎ دەخوازین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی زیاتر بەرەو پێشچوونی کارەکانتان و پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی لەهەرێمی کوردستان، هەروەها هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ یەکریزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پێناو سەقامگیری و تەبایی سیاسی و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسودەیی و پتەوبوونی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان.

‎دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین و ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتانە.

پارتی چاكسازی توركمان

 

یەكێتی مامۆستایان پیرۆزبایی له‌ حزبی شیوعی عێراق و كوردستان ده‌كات

.

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی حزبی شیوعی عێراق و كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیان.

رۆژی 31ی ئادار، یادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو حزبی شیوعی عێراق و كوردستان، له‌ سه‌ركردایه‌تیی هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازین. له‌م یاده‌دا به‌ پێزانینه‌وه‌ له‌مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی هه‌ردوو حزب ده‌ڕوانین له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خه‌بات و تێكۆشانیاندا به‌درێژایی مێژوو له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی به‌رده‌وام بوونه‌ له‌ خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌ل و چینی كرێكاران و هه‌ژاران، ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا گرنگه‌ ئاسایش و ته‌بایی و یه‌كگرتوویی نێوان لایه‌نه‌كانه‌‌ بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر به‌هێزتركردنی پەیوەندی  نێوانمان و دووباره‌ پیرۆزه‌ ئه‌و یاده‌ و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبن. 

 

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

31-3-2024