
حزبی شیوعی کوردستان له پهیامێكدا رایگهیاند: ماوەی 5 ڕۆژە، کەسانی سەر بە حەشدی شەعبی بە بەرگی مەدەنییەوە، رێگای سەرەکی کەرکوک- هەولێر یان داخستووە، لەژێر ناوی وەستانەوە بەرانبەر ئەو بڕیارەی سەرۆک وەزیران بۆ گێڕانەوەی بارەگای سەرەکی و بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک.
له پهیامهكهی حزبی شیوعی کوردستان كه ئهمڕۆ شهممه بڵاوكراوهتهوه، هاتوه: ئەم جموجۆلەی چەند کەسە، لە هەڵوێست لە بەرانبەر پارتی تێپەڕاندووە بۆ گرفت دروستکردن لە هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆیان و رێگری لە کاروکاسبی و پێداویستیەکانی ژیانیان.
دهشڵێت: "لەژێر ئەو فشارانەدا، بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیە، ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئەیلول، هاوڵاتیانی ناوچە کوردییەکان لەڕەحیماواوە بەرەو ناوچە کۆنترۆلکراوەکە خۆپیشاندانیان بەڕێخست،و لەئەنجامدا، هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕوویان بوونەوەو، بە گوللە وەڵامدرانەوەو شەهیدو بریندار هەیە."
"ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، نیگەرانین لەئالۆزبوونی دۆخەکەو لەڕۆڵی حکومەتی عێراق و بەرپرسانی حکومی لە کەرکوک کە لە ماوەی چەند رۆژدا نەهاتن بەدەم چارەسەری گرفتەکەوە،کەبوە هۆی قوڵبونەوەو نارەزایی زیاتر.
حزبی شیوعی کوردستان له پهیامێكدا رایگهیاند: ماوەی 5 ڕۆژە، کەسانی سەر بە حەشدی شەعبی بە بەرگی مەدەنییەوە، رێگای سەرەکی کەرکوک- هەولێر یان داخستووە، لەژێر ناوی وەستانەوە بەرانبەر ئەو بڕیارەی سەرۆک وەزیران بۆ گێڕانەوەی بارەگای سەرەکی و بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک.
دەقی پهیامهكهی حزبی شیوعی کوردستان
ماوەی 5 ڕۆژە، کەسانی سەر بە حەشدی شەعبی بە بەرگی مەدەنییەوە ، رێگای سەرەکی کەرکوک- هەولێر یان داخستووە، لەژێر ناوی وەستانەوە بەرانبەر ئەو بڕیارەی سەرەکوەزیران بۆ گێڕانەوەی بارەگای سەرەکی وبارەگاکانی پارتی لە کەرکوک.
ئەم جموجۆڵەی چەند کەسە، لە هەڵوێست لە بەرانبەر پارتی تێپەڕاندووە بۆ گرفت دروستکردن لە هاتوچۆی هاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆیان و رێگری لە کاروکاسبی و پێداویستیەکانی ژیانیان.
لەژێر ئەو فشارانەدا، بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیە، ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئەیلول، هاووڵاتیانی ناوچە کوردییەکان لەڕەحیماواوە بەرەو ناوچە کۆنترۆلکراوەکە خۆپیشاندانیان ڕێکخست و لەئەنجامدا، هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕوویان بوونەوەو، بە گوللە وەڵامدرانەوەو شەهیدو بریندار هەیە.
ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان، نیگەرانین لەئاڵۆزبوونی دۆخەکەو لەڕۆڵی حکومەتی عێراق و بەرپرسانی حکومی لە کەرکوک کە لە ماوەی چەند رۆژدا نەهاتن بەدەم چارەسەری گرفتەکەوە،کەبوە هۆی قوڵبونەوەو نارەزایی زیاتر.
بارودۆخی کەرکوک پێویستی بە ئارامی و گفتوگۆی دیموکراسیانەو یەکتر قبوڵکردن و پەلەکردنە لە جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستور و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف، وپێکەوە ژیانە، بە ئاراستەی ڕێگریکردن لە هەوڵی دوژمنانی گەلەکەمان بۆ دروستکردنی شەری نێوان نەتەوەکان، هاوشێوەی کێشەکانی دێر الزور لە ڕۆژئاوا، بەپێچەوانەوە ئەمجۆرە هەوڵانەی پاشقول لەیەکگرتن، ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات وزیانی بۆ هەموولایەک دەبێت و دڵخۆشکەری نەیارەکانمانە.
سوبحی مەهدی
ووتەبێژی
حزبی شیوعی کوردستان
٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣