May be an image of text
بەڕێز/ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاوورێز
بەبۆنەی (٥٠) هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تێکۆشەر پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانتان پێڕادەگەینین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازیین.
بەڕێزان/ لەوکاتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یادی (٥۰) هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەکاتەوە، جیهان و ناوچەکە کۆمەڵێک گۆڕانکای و پێشهاتی نوێ بەخۆیەوە دەبینێ و بێگۆمان هەرێمی کوردستانیش بەدەرنابێت لەو رەوشە سیاسییەی کە له ئارادایە، لەلایەکی تر کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ کە دواجار بەغدا جارێکی تر دەستی برد بۆ قوتی خەڵکی کوردستان و سزای بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش وەک بڕیارێکی سیاسی تەماشا دەکەین بۆ ئەم مەبەستە بە پێویستی دەزانین سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکڕیزو یەکهەڵوێستبن لە هەمبەر ئەو رەوشەی هاتۆتەپێش.
لەکۆتایدا جارێکی تر جەخت لەسەر پەیوەندی دووقۆڵی هەردولامان دەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان