رۆژی شەممە رێككەوتی 81ی تشرینی دووەمی 2023 بە ئامادەبوونی هاوڕێ شێخ سدیق جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێ ئەبو كاروان  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و دڵشاد حەساری بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی حزبی شیوعی كوردستان و قوباد تاڵەبانی و سەعدی ئەحمەد پیرەو ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری جەماوەر مەراسیمی راگەیاندنی لیستی 142 لیستی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا جگە لە ناساندنی پاڵێوراوەكان لیستەكە چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدرا.كە تیایدا هەموولایەك جەختیان لەوەكردەوە كە دەبێت بەوپەڕی لەخۆبوردەییەوە كار بۆ سەرخستنی لیستەكە بكرێت بۆ پاراستنی كوردستانی بوونی كەركوك و بەهێزكردنەوەی دەسەڵأتی كورد لە كەركوكدا.

شایەنی باسە حزبی شیوعی كوردستان لە لیستی 142 دا هاوڕێ سەمیرە ئەحمەدی پاڵاوتووە كە ژمارەی ریزبەندییەكەی 4 و داوا لە ئەندامان و لایەنگران و تەواوی جەماوەری خەڵكی شاری كەركوك كردووە كە دەنگ بە لیستی ژمارە 142 زنجیرە 4 بدەن .