
ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی"ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی"یه!
مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، به بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌وه، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه بوێر و چاوكراوه و پیشه‌گه‌رانه ده‌كات كه بە بیرێکی ڕوون و ویژدانێکی بەئاگابووەوە و بە هەوڵی ٢٤ کاتژمێری كاركردنی خۆیان، هەوڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەرامبەر بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەدەن، هەروەها ڕاستی و کێشەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی ئاشکرا دەکەن و زانیاری بەسوود و درووست و بنیاتنەر بە ڕایگشتیی ناوخۆیی و جیهانیی ده‌گه‌یه‌نن.
هیچ گوومانی تێدانییه، مافی ئازادیی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین، یەکێکە لە دەستکەوتەکانی خەباتی مرۆڤایەتی یەکێکە لە بەندەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤی جیهانی و وەک بەشێک لە ژیانی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگه‌کان دادەنرێت. هه‌ربۆیه، زەوتکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان، هاوشێوه‌ی زەوتکردنی ژیانی کۆمەڵایەتییە!.
لای كه‌س شاراوه نییه كه بوونی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی، ئاماژەیە بۆ مافی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری و تێڕوانین بەبێ دەستوەردان یان سانسۆر لەلایەن حکومەت یان دامەزراوەکانی تری دەسەڵاتەوە.
ئه‌م ئازادیی له ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ده‌ربڕینی بیروڕادا، یه‌کێکه له پایه سه‌ڕه‌کییه‌کانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ. له هه‌مان كاتدا، ڕۆڵێکی گرنگ و كاریگه‌ر ده‌گێڕێ له بابه‌تی شه‌فافییه‌ت سازیی و ناچاركردنی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگه و په‌ره‌پێدانی هۆشیاریی گشتیی له‌ناو خه‌ڵكدا و نه‌هێشتن یاخوود كه‌م كردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی گه‌نده‌ڵیی.
ئازادیی ڕۆژنامه‌وانیی، یه‌كێكه له پایه گرنگه‌كانی دێموكراسی له كۆمه‌ڵگه‌دا و نیشانه‌ی زێندووێتیی و پێشكه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه. بۆیه هه‌رگیز نابێ له‌ژێر هیچ پاساو و بیانوویه‌كدا، ئه‌و ئازادییه ژێرپێ یان سنووردار بكرێت.
بۆیە ئەگەر ئاستەنگەکانی بەردەم ڕۆژنامەگەریی لاببرێن و چوارچێوه‌ی كاركردنی ئازادانه‌یان لێ به‌رته‌سك نه‌ركێته‌وه، ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت و به‌رپرسان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ نه‌كه‌ن و توندوتیژییان به‌رامبه‌ر نه‌كرێت، ڕۆژنامه‌نووسان سه‌ربه‌خۆبن له كاری پیشه‌ییانه‌ی خۆیاندا، ئه‌گه‌ر چاپه‌مه‌نییه‌كان سه‌ربه‌خۆبن له بواری دارایی و ئازادیی بیروڕادا، بێگوومان ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەرتر بگێڕن لە درووست‌کردنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی و پێشكه‌وتوو، فراوانکردنی کولتووری دیموکراسی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قه‌بووڵكردن، په‌ره‌پێدانی زمانی ڕه‌خنه‌ی بونیادنه‌رانه، هه‌روه‌ها هاندانی خه‌ڵك بۆ بەشداریی له ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیدا.
هه‌ر ئه‌و ڕۆڵه بونیادنه‌ر و كاریگه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانیش بوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژێكی جیهانیی به‌ناوی"ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی"یه‌وه دیاری بكات و سه‌رنجی ڕایگشتیی جیهانیی به ئاراسته‌ی گه‌وره‌یی و بایه‌خی كاری ئازادانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ڕابكێشێت.
ئێمه وێڕای پشتگیریمان بۆ به‌رفراوانتركردنی چوارچێوه‌كانی ئازادیی كاری ڕۆژنامه‌وانیی و مسۆگه‌ركردنی مافی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئازادانه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانییه‌كی خاوه‌ن ئیتیك و پیشه‌ییانه له كوردستان و له جیهاندا، هاوكات جه‌ختیش له‌سه‌ر نه‌هێشتنی هه‌ر چه‌شنه سنوورداركردنێكی كاری ڕۆژنامه‌وانیی و چاوسووركردنه‌وه و تۆقاندنی ڕۆژنامه‌نووسان له‌كاتی ئه‌رك و كاره‌كانیادا ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌خوازین هه‌مووجۆره مافێكی ئازادانه‌ی كاركردن بۆ بواری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌كی پیشه‌ییانه له كوردستان و له جیهانیشدا فه‌راهه‌م بكرێت.
حزبی شیوعی كوردستان
مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی
3ی ئایاری 2025