
بەڕێز: هاوڕێ، دلێر محەمەد شەریف( هاورێ ئاكۆ).
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا عەبدولکەریم شوانی، مامی بەڕێزتان و کارمەندی پێشووی رێگای کوردستان و نوسەرو وەرگێرو برای شەهید سابیر کە ئەمرۆ ٢٣ ی نیسان بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین لە دڵەوە نیگەران بووین.
بەناوی مەکتەبی راگەیاندنی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دەردەبڕین، بۆ کۆچی دوایی مامۆستا عەبدالکریم شوانی، چونکە کۆچی دوایی ناوبرا خەسارتێکی گەورەیە بۆ راگەیاندنی حزبمان. مامۆستا یەکێبوو لە کەسە بەتواناکان و رۆڵێکی باشی هەبوو لە بەردەوامبوون و بەرەوپێشچوونی میدیای حزبمان.
دووبارە هاوخەمی خانەوادەكەین و دەخوازین دوایین ناخۆشیان بێت، پرسەكەشی بە پرسەی خۆمان دەزانین
مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی
حزبی شیوعی كوردستان 23/4/2025