رۆژی 15ی شوباتی 2024 شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان حاجی ئەكرەم  و هاوتا رەسول، لە شاری هەولێر بەشدارییان لە كردنەوەی كۆنگرەی سێیەمی پارتی گەلی توركمان عێراق كرد.

شاندی حزبمان پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان پێراگەیاندن و هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن.

ئەمەی خوارەوە دەقی بروسكەی پیرۆزبایی حزبمانە بۆ پارتی گەلی توركان عێراق.

بەڕێز / پارتی گەلی توركمان عێراق

      بابەت/ پیرۆزبایی

بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی (3)یەمی پارتەكەتان، پارتی گەلی توركمان عێراق، بەناوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

بەڕێزان/ حزبی شیوعی كوردستان هەمیشە پاڵپشت و داكۆكیكارێكی راستەقینە بووە لە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان لە نێویاندا برا توركمانەكانمان لە پێناو گەیشتن بە مانە كلتوری و ئیدارییەكان  و بەشدارییەكی راستەقینە. هیوادارین كۆنگرەكەتان لەم بوارەدا هەنگاوی گرنگ بنێ و  بڕیار و راسپاردەكان لە ئاست ئەو قۆناغە هەستیارە بێت كە ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت و یەكریزی و یەك هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان پێویستییەكی ئەم قۆناغەیە.

لە كۆتایدا جەخت لە پەیوەندی دووقۆڵیەكانمان دەكەینەوە.

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین.

 

لەگەڵ رێزماندا

     مەكتەبی سیاسی

 حزبی شیوعی كوردستان