ئەمڕۆ  سێشەممە ١١-٤-٢٠٢٣ شاندێکی مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرۆکایەتی مامۆستا غازی عەلی بەرپرسی مەڵبەند، سەردانی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان یان کردو لەلایەن هاوڕێ کوردۆ ساڵح لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەند پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە رەوشی ئەمڕۆی عێراق و کوردستان و ئەرکی هێزە سیاسیەکان بە تایبەتی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کرا.

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر پەیوەندی هاوبەش و دۆستانە کرایەوە.