
تایبەتمەندێتی کرێکارانی حیزبی شیوعی كوردستان – چەمچەماڵ لە بەیاننامەیەكدا ،نارەزایەتی دەردەبرێ بە هۆی كەمكردنەوەی بری (50) هەزار دینار لە مووچەی ژینگە پارێزانی کۆمپانیای شکار.
لە بەیاننامەكەی تایبەتمەندێتی کرێکارانی حیزبی شیوعی كوردستان – چەمچەماڵ هاتوە، ناڕەزایی خۆمان دەر ئەبڕین لەبەرامبەر بڕینی بڕی 50هەزار دینار ی لە مووچەی ژینگە پارێزانی کۆمپانیای شکار کە مانگی ڕابردوو لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان مانیان گرتبوو ئەم لێبڕینە لە کاتێکدایە کە کومپانیا خۆی کارەکانی ڕاگرتبوو لەبەرامبەر خەرج نەکردنی بڕە پارەی کۆمپانیا بەڵام لە کۆتاییدا ژینگە پارێزان بڕی 50هەزاریان لێبڕاو باجی حکومەت و کۆمپانیان دا.
بۆیە تایبەتمەندێتی کرێکارانی حیزبی شیوعی كوردستان – چەمچەماڵ، داوا دەكات كە لایەنی جێبەجێكار ئەو برە پارەیان بۆ بگەرێنێتەوە، لە كاتێكدا لە سەر داوایەكی رەوای خۆیان مانگرتنیان ئەنجامدا بوو.