
رێگای كوردستان
ژماریەك پەرلەمانتاری عێراق داوا لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەكەن رەزامەندی بفەرموێت لەسەر پارەی پێویست بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان.
رۆژی شەممە2023/6/10 ژمارەیەك پەرلەمانتار كە لە 83 ئەندام پێكهاتبوون لە كوتلە جیاجیاكانی پەرلەمان لە نێویاندا فاروق حنا عتۆ نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوسراوێكی فەرمی داوایان لە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد، رەزامەنی بفەرموێت لەسەر واژووكردنی بڕی (50000000000)پەنجا ملیار دینار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان و دابینکردنی پێداویستی سەرەتایی و پێویست وەك (دەرمان، سەبەتەی خۆراک، کەرەستەی لۆجستی و ناوماڵ، و خێمە) بۆ پاڵپشتی و کەمكردنەوەی ئازارەکانیان .

