ڕائد فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، لە لێدوانێکی نوێدا هۆشداریی دا لە بەردەوامبوونی سیاسەتی پشکپشکێنە لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا.
​فەهمی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتێکدایە کە دووبارە لەسەر هەمان میتۆدی پشکپشکێنەی باو و ڕەتکراوە بونیاد دەنرێت.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە چیتر تەنها ڕەتکردنەوەی ئەو سیستمە بەس نییە، بەڵکو پێویستە هەنگاوی کردەیی بنرێت.

وتاری نووسەران