مەزھەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت پابەندە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لە کاتی خۆیدا. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران ڕێنمایی داوە مووچە وەک ئەولەویەتی ڕەها سەیر بکرێت. 

هەروەها ڕایگەیاند، 9 ملیۆن سوودمەندی مووچەی حکومی هەن، کە ژیانی نزیکەی 40 ملیۆن عێراقییان بەستووەتەوە بەو شایستە داراییانەوە، بۆیە پاراستنی مووچە بناغەی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئابووریی وڵاتە و هاووڵاتییان دڵنیادەکەنەوە لە دابینکردنی.

وتاری نووسەران