​بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە سەردانێکی فەرمیدا کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، گەیشتە پیۆنگیانی پایتەختی کۆریای دیموکراتی.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی چین (شینخوا) رایگەیاند، ​ئەم سەردانە یەکەم سەردانی سەرۆکێکی چینە بۆ ئەو وڵاتە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا.
​چین بە هاوپەیمان و پشتیوانێکی سەرەکیی دیپلۆماسی، ئابووری و سیاسی بۆ کۆریای دیموکراتی دادەنرێت، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە بەهۆی بەرنامە ناوەکییەکانی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مووشەکە بالیستییەکان، رووبەڕووی سزا نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بووەتەوە.

وتاری نووسەران