لە نوێترین پێشهاتی سیاسی ناوچەکەدا، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، ئاشکرای کرد کە لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە ئاڵوگۆڕی پەیامی چڕ لە نێوان واشنتۆن و تاران بەردەوامە بە مەبەستی درێژکردنەوەی ئاگربەست. 
لەم چوارچێوەیەدا، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ڕایگەیاند کە ئاگربەستەکە کۆتایی نەهاتووە و هەوڵی تەواو لە ئارادایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە کاتی گفتوگۆکاندا دروست بوون.
لە بەرامبەردا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بە هەبوونی ئاستەنگەکان کرد و ڕایگەیاند کە ئەمریکا زێدەڕۆیی لە داواکارییەکانیدا دەکات. 
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد، کە پەیامێکیان لە ئێرانەوە پێگەیشتووە و تاران زۆر پەرۆش و تامەزرۆی گەیشتنە بە ڕێککەوتن. 
ترەمپ هۆشداریشی دا کە ئەگەر ڕێککەوتن ئەنجام نەدرێت، ئەنجامەکەی بە دڵی ئێرانییەکان نابێت.
ئەم جووڵە دیپلۆماسییە نهێنی و ئاشکرایانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە چاوەڕوانی ئاراستەی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆندایە، لە نێوان پەرۆشی بۆ ڕێککەوتن و بوونی داواکارییە توندەکاندا.

وتاری نووسەران