​حوسێن نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی عێراق، پشتیوانیی تەواوی حیزبەکەی بۆ داواکاریی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانەیان بۆ بەدەستهێنانی مافە پیشەیی و داراییەکانیان ڕاگەیاند. 
حسێن نەجار بە توندی  هەر هەڕەشە یان ڕێکارێکی سزادانی دژی ئەو پزیشکانە ڕەتکردەوە کە بەهۆی بەکارهێنانی مافی دەستووریی خۆیانەوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
​ڕەخنەشی لە هەڵوێستی وەزارەتی تەندروستی گرت کە هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست یان ڕێکاری کارگێڕیی دژی پزیشکەکان بەکاردەهێنێت، ئەمەشی بە پێشێلکردنی دەستوور و ئازادی ڕادەربڕین ناوبرد.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق، جەختی کردەوە کە وەڵامدانەوەی داواکارییەکان ئەرکێکی یاسایی و ئەخڵاقییە، نەک منەتێک لەلایەن دەسەڵاتەوە.
حسێن نەجاڕ هۆشداریدا کە پشتیوانیکردنی زمانی هەڕەشە لەبری چارەسەری ڕیشەیی، قەیرانەکە لە داواکارییەکی پیشەییەوە بۆ ململانێیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی دەگۆڕێت و داوای لە حکومەت کرد بە زووترین کات داواکارییەکانی ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگا جێبەجێ بکات

وتاری نووسەران