شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوام بێت.
 ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئادار ٢٠٢٦،  کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، چڕی خۆڵبارینەکە لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و کەرکوکە، هەروەها لە سلێمانی و هەڵەبجە لە پلەی دووەمدایە و ئاستەکەی مامناوەندە.
 شارەزایەکی کەشناسیش وتی،  شەپۆلی خۆڵبارینەکە تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوامی دەبێت و دواش لە هاوڵاتییان دەکرێت ماسک بەکاربهێنن بۆ خۆپاراستن لە هەر کێشەیەکی تەندرووستی.
هاوکات، کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەکە سەرەتا شارەکانی کەرکوک، بێجی، نەینەوا و سەلاحەدینی گرتبووەوە و دواتر بەرەو هەرێمی کوردستان هات.

وتاری نووسەران