​بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی (ئەی بی سی نیوز)ی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ گەشبینی خۆی پیشانداوە کە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ڕێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و کردنەوەی گەرووی هورمز واژۆ بکرێت.
​لە بەرامبەردا، سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری تاران بە ئاژانسی (مێهر)ی ئێرانی ڕایگەیاندووە، هێشتا وەڵامی پێشنیازی کۆتاییان نەداوەتەوە و گفتوگۆکان لە تاران بەردەوامن، چونکە وڵاتەکەیان دەیەوێت دەستکەوتی بەرجەستە مسۆگەر بکات.
​هاوکات، ئەحمەد جەعفەر ئەسەدی، لە فەرماندەیی ژووری ئۆپەراسیۆنە ناوەندییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی پێداگریی واشنتۆن لەسەر خۆبەدەستەوەدانی تاران، گەڕانەوە بۆ شەڕ وەک تاکە بژاردە دەبینرێت.
​سەبارەت بە لوبنانیش، دوای ڕاگەیاندنی فەرمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، ترەمپ هیوای خواست ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهاتنی هەمیشەیی ململانێکان لە ناوچەکەدا. 

وتاری نووسەران