​ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند،  لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و پرسە هەڵواسراوەکان، بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقدا بێت.
​ئەعرەجی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، شاندێکی ئەمنی باڵای هاوبەش لە هەولێر و بەغدا سەردانی تاران دەکات. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم شاندە نوێنەرایەتی لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق-ئێران دەکات کە پێشتر پێکهێنراوە.
​ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو کە لیژنەکە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکاری ئەو هێرشانەی کە لە کاتی ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکەدا کرانە سەر کوردستان و تەواوی عێراق، جگە لە چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش.

وتاری نووسەران