بەهۆی چاكنەبوونەوە لە پێكان بە فەرمی میسی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوورخرایەوە.

یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا بڵاویكردەوە، لیۆنێل میسی كاپتن و ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان بەهۆی پێكانەوە بەشداری دوو یاریە دۆستانەكەیان ناكات.

یەكێتیەكە ئاشكرایكردووە، میسی پێكانی هەیە لە ماسولكەكانی قاچی راستیدا و بەو هۆیەش لە لیستی هەڵبژاردەكەیان بۆ یاریەكانی سلڤادۆر و هندۆراس دوورخراوەتەوە.

میسی لە دوایین یاری یانەكەی كە ئینتەر میامیە لە خولی ئەمریكا تووشی پێكانبووە و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێر پزیشكەكاندایە بۆ چارەسەركردنی ئەو پێكانە.