بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە هیوادارە پورتوگال بە میهرەبانی مامەڵە لەگەڵ كانسێلۆ بكەن لە بەر مەترسی پێكانی یاریزانەكە ، بە تایبەت كە ئێستا بووەتە یاریزانێكی سەرەكی لە پێكهاتەكەی چاڤی هێرناندێز.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی، كانسێلۆ تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر خولەك بەشداری كردووە، لە سەرەتای وەرزەوە، جا لەگەڵ بەرشەلۆنە بێت یان لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە چاڤی هێرناندێز هیوادارە پورتوگال لە یاریەكەیان بەرامبەر بۆسنە پشوو بە كانسێلۆ بدەن ، چونكە سەركەوتنیان مسۆگەر كردووە بۆ یۆرۆی 2024

بەرشەلۆنە سێ یاری داهاتووی گرنگ و سەختی لە پێشە كە بەپێی ریزبەندی روبەروی ئەتلەتیكۆ بلباو دەبێتەوە، دواتریش لە یاریەكانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر شاختار یاری دەكات و سێیەم یاری ئێل كلاسیكۆ دەبێت بەرامبەر ریاڵ مەدرید.