
مشتومڕێكی گەورە لەنێو ماڵی بەرشەلۆنە لەسەر داهاتووی رافینیای بەڕازیلی درووست بووە و بەرشەلۆنە هاوینی ڕابردوو زیاتر لە ئۆفەرێكی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە لە مێركاتۆدا بەدەست گەیشت، یانەی نیوكاسڵ یونایتد ئارەزووی بەدەستهێنانی یاریزانەكەی هەبوو، كە زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش كرد بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی یاریزانەكە بەڵام یانەكەی كەتەلۆنیا رەتیكردەوە.
بەرشەلۆنە بەتەواوی دژایەتی بیرۆكەی ڕۆیشتنی ڕافینیا نەبوو، بەڵام یاریزانەكە ڕەتیكردەوە گوێ لە هەموو ئەو ئۆفەرانە بگرێت، ئامانجی یەكەمیش بەردەوامبوون بوو لەگەڵ یانەكە و هەوڵدان بۆ سەركەوتن لە وەرزی دووەمدا.
ڕافینها وەرزەكەی بە خراپی دەستپێكرد دوای ئەوەی كارتی سووری وەرگرت كە بەهۆیەوە سێ یاری سزا درا، دوای گەڕانەوەی چەند یارییەكی ئەنجامدا كە تێیدا ئاستی زۆر باش نەبوو.
ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە، كارگێڕی بەرشەلۆنە بێزارن لە خراپی ئاستی یاریزانەكە، ئەگەر لە ماوەی داهاتوودا ئاستی باشتر نەبێت، ئەوا یانەكە لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری رافینیا دەبێت، لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە بەرشەلۆنە هیوادارە ئەو یاریزانەكە لە یاریەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل پشتی پێببەسترێت و ئاستی باش ببێتەوە.