چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی ئەو یاریزانانەی ئاشكرا كرد كە گەشت دەكەن بۆ یارییەكەیان بەرامبەر پۆرتۆ لە قۆناغی دووەمی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ.

لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەی بەرشەلۆنەدا ڕافینیا و پێدری و فرێنكی دی یۆنگ بەهۆی پێكانەوە ئامادەنابن و هەربۆیە راهێنەرە ئیسپانییەكە دوو یاریزانی لاوی لاماسیای بانگهێشت كردووە كە ئەوانیش مارك كاسیدۆ و ئەستیلاراگا.

لە كاتێكدا یانەكە بە سەركردایەتی لیڤاندۆڤسكی و گاڤی و كانسێلۆ و جواو فلێكس رووبەرووی یانەی پۆرتۆ دەبێتەوە لە شەوی چوارشەمە لە یاریگای دراگاوی تایبەت بە یانە پرتوگالییەكە.