جود بیلینگهام لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی فۆت مێركاتۆ رایگەیاند كە هیوادارە ساڵانێكی زۆر لە ڕیزەكانی یانەی ڕیال مەدرید بەسەر ببات، چونكە یانەیەكی گونجاوە بۆ پێشخستنی تواناكانی.

روونیشیكردەوە كە ریاڵ مەدرید ئەو یانەیە كە دەیەوێت 10 ساڵ بۆ 15 ساڵی داهاتوو ژیانی تێدا بەسەربەرێت ، چونكە ڕۆژانە لەگەڵ باشترین یاریزانەكانی جیهان راهێنان دەكات ئەوەش وادەكات ، لە ڕووی دەروونی و جەستەیی و تەكنیكییەوە بچێتە ئاستێكی بەرزتر.

ئاماژەی بەوەشكرد : یانەكە و ستافی هەڵبژاردەكە ، ئازادی ئەوەیان پێبەخشیەوەكە بەو شێوەیە یاریبكات كە خۆی دەیەوێت ، ئەمەش رێگەی پێدەدات بە گۆڵ كردن یان ئەسیست یارمەتی یانەكە و هەڵبژاردەكەی بدات.

ئەستێرەی پێشووی دۆرتمۆند زۆر بەخێرایی هاتە ناو كەشوهەوای ڕیال مەدرید، و بەشێوەیەكی شێتانە دڵی هاندەرانی ڕیال مەدریدی بردەوە، ئەمەش بەهۆی درەوشاوەیی لە سەرەتای وەرزی ئێستاوە، بەهۆی ئەو 10 گۆڵە یەكلاكەرەوەیە بووە ئەستێرەی یەكەمی یانەكە .