
لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا ڕۆژنامەنووس سابر دێسفراز پرسیاری لە ئۆرلین چوامینی كرد سەبارەت بە بۆچوونی خەڵكی ئیسپانیا دەربارەی بە كیلیان مباپێ، ئەویش بە ڕوونی وەڵامی دایەوە، وتی: ئیسپانییەكان زۆر باش دەزانن كیلیان چی جۆرە یاریزانێكە، هەرچەندە ئەگەر لەگەڵیدا بیت هەموو ڕۆژێك شتی زیاتری لێدەبینیت و دەزانیت چەنێك گەورەیە.
ڤیدیۆی ئەم چاوپێكەوتنە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لەلایەن تۆڕی تێلێفۆتەوە بڵاوكراوەتەوە و دواتر ئەم بەشەی قسەكانی یاریزانەكەی لە ئەكاونتی خۆی سڕیوەتەوە بەهۆی ئەو جەنجاڵییەی دروستی كرد.
پێشتر ڕۆژنامەی ماركا و میدیاكانی دیكەی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە كردبوو كە یاریزانە فەرەنسییەكە گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژۆ كردووە، بەڵام تا ئێستا خودی یاریزانەكە هیچ زانیارییەكی لە بارەی یانەی داهاتوویەوە باس نەكردووە.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر مباپێ لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی یارییەكەی فەرەنسا و ئەڵمانیا سەبارەت بە داهاتووی خۆی ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچم ڕانەگەیاندووە، چونكە هیچم نەبووە ڕایبگەیەنم، هیچم نییە بیڵێم و لە كاتی گونجاودا قسە دەكەم و پێش یارییەكانی یۆرۆ داهاتووی خۆم یەكلایدەكەمەوە.
لە ئێستادا میدیاكانی فەڕەنسا و ئیسپانیا لەسەر ئەوە كۆكن كیلیان مباپێ لە هەمووكاتیك نزیكترە لە پەیوەنیكردن بە ریاڵ مەدریەوە و هەم مێرەنگی و هەم خودی یاریزانەكەش ئارەزوویان لە ئەنجامدانی گرێبەستەكە هەیە.