لە درێژەی ئامادەكاریەكانی یانەی مانچستەر یونایتد بۆ وەرزی نوێ، لە یاریگای سناپ دراگۆن لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، بە پێكهاتەی دووەمەوە بەرامبەر یانەی ڕیكسهامی هاونیشتیمانی یاریكرد.

لە تایمی یەكەمدا، ڕیكسهام دەستپێشخەری كرد و دوو گۆڵی لەسەریەكی لە خولەكەكانی 29 و 36دا لەلایەن ئیلیوت لی و ئارۆن هایدنەوە تۆماركرد، بەڵام مان یونایتد لە خولەكی 45دا گۆڵێكی لە ڕێگەی مارك جۆرادۆوە تۆماركرد و جیاوایەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە.

لە تایمی دووەمدا، كە مانچستەر بە 10 یاریزانەوە یاری دەكرد دوای ئەوەی دانێل گۆری كارتی سوری وەرگرت، لە خولەكی 69دا گۆڵێكی تری لێ تۆماركرا لە ڕێگەی سام داڵبیەوە و بە گۆڵێك بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەكەی دۆڕاند.

ئەمە چوارەم یاری دۆستانەی شەیتانە سورەكە بوو لەم ماوەیەدا، كە پێشتریش سێ یاری تری بەرامبەر ئارسناڵی ئینگلیزی و لیۆنی فەڕەنسی و لیدز یونایتدی ئینگلیزی كردووە و هەر سێ یارییەكەی بردووەتەوە.